زبڵه‌ ڕه‌نگیه‌کان کۆگایێک بۆ گه‌ڕان به‌ دوای ناندا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دیاردەی زبڵگە گەڕی لە زۆربەی شارەکان و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ لە دوای رۆژ روژ پەرە دەسێنێت و حکومەت و بەرپرسانی هیچ چەشنە رێگا چارەیەکی ئەوتۆیان بۆ بنە بڕ کردنی ئەم دیاردەیە لە بەرچاو نییە.

زبڵگە گەڕان پێک هاتوون لە چینی کەم داهات یاخود بێ داهاتی کۆمەڵگا کە بە بۆنەی بژێوی ژیان دەست دەدەنە هەڵبژاردنی ئەم ئیشە و لاوانی موعتاد و منداڵانی کار لە پێک هێنەرانی سەرەکی ئەم دیاردەیەن.

ئەم کەسانە رۆژانە بەرەو ڕوی مەترسی گەلێکی بەرفراوان وەک؛ مەسموم بون و بریندار بون بە هۆی پێکدادان بە پاشماوەکانی ماڵی و پیشەسازی وەکو؛ پاک کەرەوەکانی ماڵی و پیشەسازی، شوشە، ئاسن، موس و دەرزی و شرینقەی پاشماوەی کاری پزیشکی کە خەڵتانی زۆربەی نەخۆشیە عفونیەکانە دەبنەوە.

لە هۆکارە سەرەکیەکانی سەر هەڵدانی ئەم جۆرە دیاردەیە، فەقر و کەم بونەوەی چاوەدێری بەرپرسیاریەتی کۆمەڵایەتی بەر پرسانی حکومەتی لە هەمبەر شارۆمەندان و بەتایبەت منداڵانە.

بەرپرسان وکارگێڕانی حکومی لەم بارەوە هیچ رێگا چارەیەکی ئەوتۆیان نیەو خودی خەڵک بە تاوانباری سەرەکی دەزانن لەو بارەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان