بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، پۆلیسی تورکیا لە چەند شارێکی تورکیا و باکوری کوردستان هەڵیکوتایە سەر ماڵان و دەیان ئەندامی هەدەپە و دەبەپەیان دەستگیر کرد.
بەپێی هەواڵی ناوەندی رۆژ نیوز ، لە هەرسێ شاری جولەمێرگ، ئیزمیر و ئەردەخانی باکوری کوردستان و تورکیا، پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵان. لە گوندەکانی ئاشوت و زاویتێ-ی سەربە شارۆچکەی چەلێ، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی هەدەپە و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەبەپە و ١٦ کەسیان دەستبەسەر کرد و بردیاننە بنکەی پۆلیسی چەلێ.
هەروەها، لە هەرسێ شارۆچکەی چەشمە، بایندر و تۆربەلی-ی سەربە لە شاری ئیزمیری ڕۆژئاوای تورکیا، پۆلیس هەڵیانکوتاە سەر چەند ماڵێک و ١٠ کەسیان دەستگیر کردوو بردوونیانەتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەو ناوچانە.
بەپێی زانیارییەکان، پۆلیسی تورکیا لە ئیزمیر کاتێک هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵان، دەستیان گرتووە بەسەر سی دی گۆرانی کوردی و ئاڵای ڕەنگی سەوز و سوور و زەرد.
هەروەها، لە شاری ئەردەخانی باکوری کوردستانیش، لە ناوەندی شارەکە و لە گوندی هۆچووڤان و شارۆچکەی گۆلێ-ی سەربە ئەردەخان، پۆلیسی تورکیا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە هاوسەرۆکان و ئەندامانی هەدەپە و دەبەپە لەو ناوچانە و زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان