بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ۱۰ی خەزەڵوەر زیندانییەک کەبەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو لەزیندانی ناوەندی ورمی ئێعدام کرا.
ئەمزیندانییە نێزێک بە ساڵە بەتۆمەتی کوشتن لەزیندان کراوە. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە لەبەندی ۱ و ۲ی ئەم زیندانەوە گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.
ناونیشانی ئەم زیندانییە لەلایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە «تەوحید محەممەد باقرلوو» نێزیک بە ۳۰ ساڵ تەمەن وەڵکی شاری خۆی ئاشکرا بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــتان