بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شارۆمەندێکی شاری شنۆ بە ناوی «موحەممەد ئەمینی شیلان ئاوا» رۆژی پێنج شەممەی حەوتوی رابردو ۴ی خەزەڵوەری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتەوە بە هۆکارێکی نادیار دەست بە سەر دەکرێت.
ناوبراوکوڕی «حاجی موحەممەد رەسوڵ» دانیشتوی گوندی «حەلەبی» سەر بە شاری نهغهدهیه ولە شاری شنۆ دەست بەسەر دەکرێت و پاش چەند رۆژ لە رۆژی دووشەممەدا دەگواسترێتەوە بۆ شاری ورمێ.
جێگای باسە کە ناوبراو بەڵێندەری دەزگای گازە وهەروەها خاوەن بنەماڵەیە و سێ منداڵیشی هەیە.
موحەممەد ئەمین پێشتر چەندین جار لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوو بۆ لێکۆڵینەوە، بەڵارۆژی پێنج شەممە دەست بەسەر دەکرێت و هیچ هەواڵێک لە سەر باری ژیانی لە بەردەست نیێە کە ئەمە زنەماڵەی زۆر نیگەران کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان