ڕاپۆرتمانگانە

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبری  ۲۰۱۷ لە کوردستان

ڕاپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ مانگی ئۆکتۆبری ۲۰۱۷ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسەئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکومەتی جمهوری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی لەژێر پێنانی مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان پێ نیشان دراوە

کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی شارومەندانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی، هەلاواردن، بێحورمەتی بە خەلك، بابەت گەلێکن کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات .هەروەها ئەشکەنجەی گیراوانی سیاسی و بەرچاونەگرتنی مافەکانیان بابەت گەلێکن کە لەو مانگەدا بەرچاو بوون.

بەپێی بڕگەی ۱۹ ی جاڕنامەی گەردونی مافی مرۆڤ هەر تاکێک مافی ئازادی ڕادەربڕینی هەیە هەروەهالەدێڕی یەکەمی بڕگەی ۹ بەشی نێونەتەوەیێ مافی مەدەنی وسیاسی داهاتوە؛ هەرکەسەومافی ئازادی وئەمنیەتی تاکەکەسی هەیە؛ هیچ کەسێک نابێت بەبۆنەی بیروباوەڕیەوەئازاربدرێتو سەرکوت بکرێت، لەبڕگەی دووی بەشی ۱۹ دادیسان دەڵێت؛ هەموو کەسسێک ئازادی ڕادەربڕینی هەیە، ئەومافانە ئەمانەلەخۆدەگرن، ئازادی گوتار ولێکۆڵینەوە و پەروەردەو بڵاوکردنەوەی زانیاری وبیروباوەڕ، هەر چەشن و جۆرێک بێ ئەوەی سنوری بۆدابنرێت جا ئیتر سەرزارەکی یا نوسراوە یان چاپی یابەشێوەی هونەری یا هەر چەشنێک کەمرۆڤ خۆی هەڵی بژێرێت.

هەروەهالە بڕگەی ۲۲ داداهاتوە هەرتاکێک وەکو کەسێک لەکۆمەڵگا مافی ئەمنیەتی کۆمەڵایەتی هەیە ولەڕێگەی تێکوشان لەپانتایی نەتەوەیی و هاوسۆزی نێو نەتوەیەوە بەڕێکخراوەیی کردنی سەرچاوەکانی هەر وڵاتێک، مافی لێ زەوت نەکراوی ئابوری، کۆمەڵایەتی و کلتوری خۆی بپارێزێت بۆ پەرە پێدانی ئازادانەی کەسایەتی تایبەتی خۆی بەدەست بێنێت؛ وهەروەهابەپێی بڕگەی ٥هیچ کەسێک نابێت ئەشکەنجە بدرێت یان سزابدرێت یان بەشێوەی نامرۆڤانەو دڕندانە وڕوخێنەرهەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت. بەپێی بڵاوکراوەفەرمیەکانی جیهانی لەمەڕ مافی مرۆڤ و مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و کۆمەڵگای بەشەری، هەر تاک و کۆمەڵگایک مافی خۆیەتی داوای مافی سیاسی وکۆمەڵایەتی و ئابوری وکلتوری خۆی بکات وبۆ وەدەست هێنانی تێبکۆشێت، هیچ کومەڵێک یان گروپێک لەسەرو کەسی ترەوەنییەوهەمو کەسێک دەبێت لەمافی سروشتی بەفەرمی ناسراوی خۆێی بەهرەمەند بێت.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان هەموو مانگێک کۆکراوە و گوزارشێکی پوخت لە پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی لە کوردستان دا بڵاو دەکاتەوە. لە گوزارشی ئەو مانگەش دا دەردەکەوێ کە رەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان خراپتر بووە و دەوڵەتی ئێران کردەوە دژە مرۆڤیەکانیان دژی گەلی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان زیاتر کردوە.

لەو مانگەش دا، ئێعدام، گرتن و ئەشکەنجەدان، خەسارەکانی ژینگە و هتد زۆر بەرچاون و رەوشێکی مەترسیدار نیشان دەدەن کە له‌گەلی رۆژهەلاتی کوردستان روبەرووی بۆتەوە.

 لە سێدارەدان

پترلە ۲۰٪ی ئێعدامەکانی ئێران، هاوڵاتیان ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.

پێنج شەممە ٤ی خەزەڵوەر کاتژمێر ۵ی سەرلەبەیانی زیندانییەک لەگۆڕەپانی قەمساڵ(کشتووکاڵ)ی شاری خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەپێش چاوی گشتی لەسێدارە درا.
زیندان و دەستبەسەر کران

تێپەڕبوونی ۱۹ ساڵ لە پیلانی نێودەوڵەتی / دەسبەسەر کردنی عەبدوڵا ئۆجەلان.

۳ هاووڵاتی کامێرانی کە لە ڕۆژی چوارشەمە ۱٥ی خەرمانانی ۱۳۹٦ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەسەرکرابوون، هێشتا چارەنوسیان نادیارە .

بۆ ٤٥ هاووڵاتی نەوسوودی قەراری دەستبەسەرکردن دەرچوە

دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە شاری تاران دەسبەسەر کران.

بانگهێشت کردنی کۆمەڵێک چالاکی کرێکاری سنە بۆ ئیتلاعەتی سپای پاسداران.

گردبوونەوەی پەرستارانی یارمەتیدەر لەزانکۆکانی زانستی پزیشکی لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە شاری ســـنە ڕۆژنامەنووسێکی کورد دەستبەسەر کـــرا. بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ۱۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کاری ڕۆژنامەنووسێکی کورد بەنێوی “فەرهـــــــاد هادی” یان دەستبەسەر کردوە.

۱۶۰۰ کاتژمێر بەبێ خۆراک ۹۰۰۰ ڕۆژ لەزیندان/محەممەد نەزەری لەمانگرتندایە.

مانگرتنی زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی زاهیدان.

سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتێیکی «باکوری کوردستان» دەرکرا.

دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆئازادی کاتی ژنەچالاکی سەقزی داوای تاپۆی ۱۲۰ ملوێن تمەنی دەکات.

چوارشەممە ۱۹ی ڕەزبەر، بەندکراوی سیاسی کورد «وریا دل‌ئەنگیز» لە بەندیخانەی مەریوان بۆ گرتوخانەی سنە ڕەوانەکرا. ئەم چالاکە مەدەنیە بە هۆی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی شایی ڕاپرسی سەربەخۆی باشووری کوردستان ٤ی ڕەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان کەسی لە مەهاباد دەستبەسەر کردوە.

تێپەڕینی ۱۰۰ڕۆژ دەسبەسەری، نەبوونی هیچ زانیارییەک لەمەڕچارەنووسی” ڕامین حسێن پەنایی”.

دەسبەسەرییە گۆترەییەکانی بەشداربوانی جێژنی بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی کوردستان لەلایەن حکوومەت ئێرانەوە

 ۱۹ رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی دو چالاکی کرێکاری لە شاری سنە بە ناوەکانی «سوهراب جەلالی» و «شەریف ساعێد په‌نا» لە لایەن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنە وە بانگهێشت کراون.

«فەرهــــــــاد هـــــــــادی» ڕۆژنامەنووسی کوردی خەڵکی سەقز کە هاوکات سەرنووسەری حەوتوونامەی «دەنگی کوردستان» ە، لە شاری سەقــــز بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

 نامەی دووهەمی بنەماڵەی رامین حوسەین پەناهی نێردراو بۆ راپۆرتێری تایبەتی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە کاروباری ئێران.

ڕۆژی سێ‌شەممە ۱۸ی ڕەزبەر ی ۱۳۹٦ی هەتاوی، (کاوان مەحمودیان) لە شاری کامیاران لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار رەوانە کرا.

٥ زیندانی ژن لە بەندیخانەی ورمێ مانیان له‌ خواردن گرتوە.
«موسلێح کۆنەپۆشی» چالاکی ژینگەپارێزی مەریوانی گوازرایەوە بۆ زیندانی ئەو شارە. ڕۆژی ۴ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی ناوبراو بەتۆمەتی پێوەندی لەگەڵ دەربڕینی شای وهەڵپەڕکێ لەهەمبەر گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەسبەسەر وبۆ لێپرسینەوە گوازایەوە بۆ زیندانی مەریوان.
درێژەی مانگرتن لەخواردنی «ئەبووبەکر ڕۆستەمی» زیندانی کورد.

ساڵ زیندان و ۷٨ ڕۆژ مانگرتن/ژیانی موحەمەد نەزەری لە مەترسیدایە.

مان گرتن لە خواردنی «وریا دڵ ئەنگیز» چالاکی مەدەنی شاری مەریوان.

نزیک بە ٤۰ ڕۆژ لە دەستبەسەری هاووڵاتی کورد «موحەممەد ڕووبینا» لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەرباز دەبێت و هیچ هەواڵێک لە چارەنوسی دیار نییە. موحەممەد ڕووبینا ۳٨ ساڵ تەمەن و دانیشتووی گوندی چاڵەسوورە سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوانە.

یەکشەممە ۲۳ی ڕەزبەری دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی ” کامران موسازادە و فەخردین ئەسریس ” لە لایەن لقی ۲ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی پێوەندی و هاوکاری کردنی یەکێک لە پارتە کوردیرکان بە دە سال زیندان مەحکوم کران.

گەنجێکی کورد بە ناوی “ئەیوب جەوانپوور ” کوڕی ئەحمد خەڵکی گەڕەکی “کەریم‌اوا”ی شاری سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پاش ۱۰ ڕۆژ دەسبەسەری لە لایەن هێزەکانی ئیدارە ئیتلاعەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز و ڕاگرتن، رەوانەی بەندیخانەی سەقز کرا.

ئەو ۵ ژنە زیندانییەکی کەلە ڕێکەوتی ۱۹ی ڕەزبەرەوە بەهۆی دەسبەسەراگرتنی کەلوپەلە تاکە کەسیەکەیان دەستیان دابوویە مانگرتن، مانه‌که‌یان بەردەوامە.

سکاڵاێیک لە موحەممەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد لە دوای ٨۱ ڕۆژ مانگرتن .

چوار شه‌ممه‌ ۲٦ی رەزبەر، موحەممەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد پاش ٨۱ رۆژ مانگرتن لە خواردن بە هۆی تێکچونی باری تەندوستی گشتی لەشیەوە بۆ دەرمانگەی بەندیخانەی رەجایی شار دەگواسترێتەوە.
چوارشەممە ۲۶ی ڕەزبەر،«عەتا ڕەحمانزندە» هاوڵاتی خەڵکی شاری سەقز کەلەڕێکەوتی ۵ی ڕەزبەرەوە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر وماڵەکەیشی پشکێنرا، ڕاگواسترا بۆ گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لەشری سەقز.

۹ شارۆمەندی بەهایی لە کرماشان دەسبەسەر کران.

لە دوایین ڕۆژەکانی خەرمانانی ساڵی ۱۳۹٦ی هەتاوی هاووڵاتێکی شاری کامێران لە ڕێگای تەلەفونەوە بانگهێشتی ئیتلاعاتی کامێران دەکرێت. بە پێی ڕاپۆرتەکە لەدوای خۆ ڕادەستکردنەوەی «وەهاب مەرزە» خەڵکی گوندی ( هەنێــــمن) سەربەشاری کامێرانە، دوایی هیچ چارەنووسی وی دیار نیە.

مەحەممەدینەزەری ٨۳هەمین رۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردن تێدەپەڕێنێت.

۲۶ی ڕەزبەری ئەوساڵ ۵ بەندکراوی سیاسی وبیروباوەڕی کورد کەلە بەندی ۱ی دەروون دەرمانی زیندانی ناوەندی ورمێ ڕاگیراون لەلایەن دەیان کەس لەزیندانیانی تاوانە پڕ مەترسییەکان وبەرپرسانی زیندان کەوتنە بەر پەلامار ولێدانی گران وپاشان ڕاگوازران بۆ ژووری تاکەکەسی.

یەک شەممە ۲۳ی ڕەزبەر مستەفا داوودی، بەندکراوی سیاسی کورد ڕاگیراو لەبەندی ۱۲ی زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندی ورمێ بەهۆکاری نادیار گوازراوەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسیەکان.

ڕێخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی خوازیاری دەسپێشخەری خێرا بۆ ڕزگارکردنی گیانی محەممەد نەزەرییە.

چارەنوسی ۳ دەستبەسەر کراوی کورد بەناوەکانی “ئیقباڵ قوبادی” و “کیومەرس نەدیمی” و “هیوا نەدیمی”پاش مانگو نیوێک تێپەڕین بەسەر دەستبەسەر کردنیان نادیارە.

 ۳۰ ی ڕەزبەر بەرپرسی دادگای ئیلام ڕایگەیاند کە پێشکەشکارێکی ئیلامی سزا دراوە . ناوبراو گووتی : ئەو پێشکەش کارە بە ٥ ساڵ زیندان سزا دراوە کە سێ ساڵی ئەو سزایە بۆ پێنج ساڵ سزای زیندانی هەڵواسراو دیاری کراوە.

دیاری کردنی بارمتەی ۸۰ملوێن تمەنی بۆئازادی کاتی”منارە مەلاوەیسە “هاوڵاتی کورد.

«ئەفشینی حسێن پەناهی» چالاکی کۆمەڵایەتی و برای «رامین حسێن پەناهی» بەندکراوی سیاسی کورد، لە دادگای شۆرشی شاری سنە هەشت ساڵ ونیو بەندیخانەی بەسەردا سەپا.

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران: بەزویی رامین حوسه‌ین پەناهی لەسێدارە ئەدرێت.

«زانیار مورادی» بەندکراوی سیاسی کورد و «سەعید شێرزاد» بەندکراوی چالاکی مافی منداڵانی کار و سەر شەقام بە نوسێنی نامەیەکی سەر ئاوەڵا سەبارەت بە کۆمەڵگای کوردستان وچالاکانی سیاسی ومەدەنی خوازیاری پشتگیری لە «موحەممەدی نەزەری» بەندکراوی سیاسی مان گرتوی کوردن.

دوایی ئەوەی کە خەڵکی شاری ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی دەستدرێژیکردنە سەر کچەخوێندکارێکی تەمەن ١٢ ساڵ ناڕەزاییان دەربڕی، کۆماری ئیسلامی ئێران دەیان کەس لەو خەڵکە نارازیەی دەستگیر کردوە.

 دایکی رامینی حوسەین پەناهی رایگەیانووە سبەینێ وەکو نارەزایەتی دژبە له سيداره دانى كووڕەکەی ئاگر لەجەستەی خۆی بەر دەدات.

پاش ۹۳ ڕۆژ مانگرتن لە خواردنی “محەممە نەزری” ئیزنی چاوپێکەوتن لە گەڵ پارێزەرەکەی نادرێت.

چالاکێکی ژینگەپارێزی کورد بە ناو ” مادێح فەتحی” ۲۷ ساڵان دانیشتووی شاری سنە لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعەتەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە .

 ئەبوبەکر ڕۆستەمی بەندکراوی سوننە مەزهەبی کورد سزا دراو بە لە سێدارەدان دژی بڕیاری سزای سێدارە و ڕاگرتن لە بەندی تۆمەتبارانی مادە سڕکەرەکان لە ڕۆژی چوارشەممە ۳ی خەزەڵوەر مانی لە خواردن گرتوە و ناوبراو لە دۆخێکی نالەباری جەستەییدایە.

کاوە ئەحمەدزادە زیندانی سیاسی کورد بە هۆی نەخۆشی بڕبڕەی (دیسک کمر، فقرات) پشتەوە لە دۆخێکی نالەباردایە و لە لایەن ئیدارەی زیندانی بۆکانەوە و بەرپرسانی قەزایەوە هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری پزیشکی ناوبراو هەڵناگیرێت.

سەربازێکی کورد بەناوی سدیق حەینی بەتۆمەتی سیخوری کردن بۆ یەکێک لەحیزبە کوردییەکان لەلایەن دادگای نیزامی کۆماری ئیسلامییەوە سزای دەساڵ زیندانی بەسەردا سپاوە.

بە پێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوێنێ یەک شەممە ۷ی خەزەڵوەر بەند کراوێکی کورد بەناوی (ئەشکان ئەحمەدی)لە ئاکامی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بۆنەی داخستنی یانەیەکی بچوکی وەرزشی بەندیخانەکە بە مەبەستی گوشار خستنە سەر بەندکراوان، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەکە بەر لێدان دەدرێت و بە توندی بریندار دەبێت.

مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری کورد ڕۆژی سێشەممە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر وبۆ تێپەڕاندنی مەحکووم کرانی یەکساڵ زیندانی تەعزیری ڕەوانەی زیندانی سەقز کرا.

چوارشەممە ۳ی خەزەڵوەر لەکۆبوونەوەیەکی دادگایی کردندا لەدادگای شۆڕشی شاری سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی دێولان زیندانی تەعزیریان بۆ دیاری کرا.

شەممە ۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەکاتێکدا چالاکی کرێکاری کورد لەشاری سەقز تازە دیالیزی کردبوو وبۆماڵی خۆی دەگەڕایەوە لەلایەن ڕایەدارانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز بەجلی مەدەنییەوە هێرش دەکەنە سەری ودەسبەسەر وپاشان ڕادەستی دادگا کرا.

مانگی رەزبەری ئەمساڵ دوو شارۆمەندی کوردی دانیشتوی کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر کراون.

دوو چالاکی پێڕەوی ئایینزای سوننه‌ی ئەندامانی (مەکتەب قورعان)، لەشاری بیجاڕ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە بانگهێشت ولێکۆڵینوەیان لەسەرکرا.

۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی «فەرزاد مەلەکشاهی» بەندکراوی کورد لە شاری ئیلام بە دانانی بڕی ۱۰۰ ملیۆن بارمتە بۆ ماوەی کاتی تا رۆژی بەڕێوە چونی مەحکەمە ئازاد دەکرێت.

“ئامانج وەیسی” کوڕی موحەمەد دانیشتوی گەڕەکی ئیستادیۆمی شاری مەریوان لە تەمەنی ۱۵ ساڵیەوە بە هۆی کوشتنیکوڕە مامی خۆی لە سالی ۱۳٨۵ی هەتاویدا دەست بە سەر دەکرێت و پاش ماوەیەکی کەم قەراری سێدارەی لەسەر دەدرێت، پاش یازدە ساڵ سزاکەی هەڵدەوەشێتەوە.

کۆڵبەران و کاسبکاران

۸ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی گوندی”میرئاوا” ی سەربە شاری سەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “سیامەند ڕاستگوو” لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تەقەی لێکراو بەگرانی بریندار بوو.

 داخران وناکارامەیی زۆربەی ناوەندە پیشەسازییەکانی پارێزگای لوڕستان.

دەسبەسەری ۲۱۱کاسبکاری کورد لەماکۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

۲۰ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کاسبکارێکی کورد لەشاری پیرانشار گیانی لەدەست دا. «کامیل مەحموودی» ۳۰ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری پیرانشار لەڕۆژهەڵاتی کوردستانە وخێزاندار ومنداڵێکیشی هەیە.

کۆڵبەرێکی ۳۷ ساڵەی کورد بەناوی (عەلی ـ ت) بریندار کرا.

“نەجمەدین قادری” گەنجێکی ۲۸ساڵ تەمەنی دانیشتووی شاری بانە لەناوچەی سنووری ئەو شارە(ساردئاو) ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ۲۱ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مینی بەجێماو لەشەڕی ئێران وعێراق پێیەکی خۆی لەدەست دا.

 ۱۹ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹٦ هەتاوی ، شۆفێرێکی کورد خەڵکی گەڕەکی کەریم‌ئاوای سەقز بە هۆی تەقەی هێزە ئنتزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای سەقز- دیواندەرە گیانی لە دەستدا.

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا. لە ڕۆژی ۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، لە ناوچەی دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت، کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزە سنوور پارێزەکانی ئێران و لە ئاکامی تەقەی ڕاستەو خۆیی ئەو هێزانە بریندار بوو.

برینداربوونی کۆڵبه‌رێک وڕووتکردنه‌وه‌ی ده‌یان کۆڵبه‌ری کورد له لایه‌ن هێزه‌کانی سنووری له سه‌رده‌شت.

دەست بەسەردا گرتنی کەرەستەی کاسبکارانی کورد لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان

ڕۆژی۲۹ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی کاتژمێر ۱۰ی شەو لەناوچەی سەرشێو (سنووری سەردەشت ــ قەڵادزێ ) کۆڵبەرێکی کورد بەناونیشانی”پشتیوان موعین” ناوی باوک ڕەحمان بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە کوژرا.

 سێ شەممە ۲ی خەزەڵوەر، دوابەدوای ڕاوەدونانی کۆڵبەرانی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سەردەشت، دوو کۆڵبەری کورد بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە هەڵدێر وبەرزاییەکان بەگــرانی بریندار بوون.
سێ شەممە ۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی گرووپێک لەکۆڵبەرانی کورد لەسنووری نێوان ورمێ و باکوری کوردستان دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وبەو هۆیە کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دەدات.

 سێ شەممە ۹ی خەزەڵوەر هێزەکانی یگان امداد لە مەیدانی (ئاناهیتا)ی شاری کرماشان، پێش بە ترۆمبیلێکی جۆری پراید دەگرن و بە بەکار هێنانی ئامێری پێشگیری رای دەگرن و ترۆمبیلەکە دەبەنە پارکینگ و کاسبکارەیش دەدرێتە مەحکەمە.

گیان لە دەست دان و بریندار بونی ۱۰کەس لە ئەندازیاران وفەرمانبەرانی کورد لە پاڵاوگەی نەوتی تاران.

کرێکارانی شارەوانی مەریوان ۷ مانگە موچەیان وەر نەگرتووە

 مین

۱٥ی ڕەزبەری ۱۳۹٦ دا لە پایەگا کۆنەکانی جەوشن سەربەشارستانی سەقز کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوە بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار دەبێت .

 شەمە ۱٥ی ڕەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی لە ناوچەی بەمۆ سەر باشارستانی سەلاس و باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشان، کارمەندێکی مین هەڵگرتنەوە بە ناوی «براتی» خەڵکی مەشهەد بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لە دەست داوە و کەسێکی تریش بریندا دەبێت.

دووشەممە ۲٤ی ڕەزبەری ۱۳۹۶، لەقەسریی شیرین «لەدەورووبەری پاسگای بورج ئەحمەدی سەربە سنووری خوسرەوی» یەکێک لە کەسانی ستافی خاوێن کەرەوەی مین بەناونیشانی بیژەن قوربانی بەهۆی تەقینەوەی مین بەگرانی بریندار بوو.

کەسێک بەناونیشانی”ئەحمەد محەممەدی” شۆفیری بێڵ میکانیکی گرووپی خاوێن کەرەوە مینە چێنراوەکان ، لە ئاکامدا بریندار بوو.

۳۰ رەزبەر لە کاتی هەڵگرتنەوەی مین لە ناوچەی گشتی دێلوڕان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی تەقینەوەی مینێکی دژە دەبابە ناسراو بە قارچکی کەسێکی هەڵگرەوەی مین بریندار دەبێت.

 ۶ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بەناوی «سلێمان مەحموودی» ۴۶ ساڵ تەمەن کوڕی حەمزە خەڵکی گوندی «نیوەژن»ی سەردەشت ودانیشتووی پیرانشار لەدەورووبەری سنووری تەمەرچینی پیرانشار، بەهۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ مینێکدا پێیەکی خۆی لەدەست دا.

چوارشەممە ۳ی خەزەڵوەر بەهۆی تەقینەوەی مین لەناوچەی گشتی چەنگۆڵەی شاری مێهران، ۳ هاوڵاتی کوردی خەڵکی ئیلام لەڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژران وبریندار بوون. بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم ۳ هاوڵاتییە لەکارمەندانی ستافی خاوێنکەرەوەی مین بوون.

منداڵان

دۆخی نالەباری خویندنی منداڵان لە قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

برسێتی و هەژاری منداڵان بە تایبت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژبەرۆژ پەرە دەسێنێت.

ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی ڕەزبەر کچێکی ۱٦ساڵانی مەریوانی خەڵکی گوندی «تازاوای تفڵیی» پاش۱۷ ڕۆژ ململانی لە گەڵ مەرگ (کما) گیانی لە دەستدا. ١٤ساڵان بوو هاوسەرگیری پێکرا و پاش ساڵێک بوو بە خاوەنی منداڵێک و لە تەمەنی ۱٦ ساڵیدا گیانی لە دەستدا .

بەرپرسی یەکێک لە قوتابخانەکانی چڕداول لەڕێی (سیم)ی کێبڵەوە قوتابیان ئازر وئەشکەنجە دەدات.

ئازارو ئەشکەنجەی کیژۆڵەیەکی خوێندنگای سەرەتایی رێگای شەهیدانی(راه شهدا)ئیسلام ئابادی شاری ورمێ

گیان لە دەست دانی منداڵێکی بنار خراپ /بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی بێهزیستی

فرۆشی وفڕێدانی منداڵی ساوا وکۆرپەڵە چیرۆکی هه‌ژاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

خۆکووژی و کوشتن

دووشەمە ۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ هەتاوی دوو کەس بە شێوەێیکی تایبەت و گوماناوی بە سواری ماتۆڕ لە سەرشەقام خۆدەکێشن بە جەستەی  ئەبوبکر لوتفی چالاک لە بواری وەرزشییەوە لە شارستانی بۆکان و بە شیوازێکی گوماناوی دەکووژرێت

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە ٢٣ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوییدا کرێکارێکی ئیزوگام کار لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی ناسراو بە “مەسکەن مێهر” له‌ روانسه‌ر بە هۆی کەوتنەوە خوارەوە لە سەربان گیانی لە دەست داوە .

گەنجێکی دانیشتوی شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “بیلال ئەحمەدی” ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٦ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بە لێدانی چەقۆ گیانی لەدەست دەدات.
ژنان

 

چوارشەممە ۱۲ی ڕەزبەری ساڵی ۱۳۹۶٫ کچێکی گەنجی ۱۸ ساڵ تەمەن بەناونیشانی «نگین» لەخێڵەکانی ناوچەی داڵاهۆ لەدەورووبەری گوندی «مسکین ئاوا»ی ڕوانسەر لەڕێی چەکی ڕاوەوە کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

۲٤ فەقەرە خۆکوژی ژنان لە شەش مانگی ڕابردوودا.

۱۹ی ڕەزبەری۱۳۹۶ی هەتاوی لەشاری بجنوورد (خۆراسان) کەسێک دەستی داوەتە ئاگرتێبەردانی ژنێک لەڕێی بەنزینەوە کەدوابەدوای ئاگرتێبەردانەکە کەسەکە هەڵهاتووە و قوربانیەکەیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

چوارشەممە ۲۶ی رەزبەری ئه‌مساڵ، پزیشکێک بەناوی (ئارەزو قوبادی) بە هەڵواسینی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا. بە وتەی سەرچاوەیەکی زانیار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

جومعە ۲٨ی رەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی ژنێک بەناوی “فانوس عەزیزی” چەن رۆژ لەوەو پێش ئاگر لە جەستەی خۆی بەر دەدات و بە هۆی رێژەی زۆری برینەکانی لە نەخۆشخانەی شاری پاوە گیانی لەدەست دەدات،ناوبراو دانیشتوی شارەدێی “بانەوەرە.

ژینگە

مەترسی لە ناوچونی “تاڵاو ی کانی بەرازان” لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

تاڵان کردنی ئاوی بەنداوی «ئازاد» لە مەریوان و کەم بوونی ئاوی پێویست بۆ شارۆمەندانی مەریوان.

 هێرشی وردیلەکان(ریزگردها)بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”کرماشان، ئیـــلام و ورمێ”.

۸هێکتار لە لەوەڕگە ودارستانەکانی ناوچەی سۆفی و دەرەگناو ومەلەکشاهی لەئاگردا سووتا.

گۆلی ورمێ لە مەترسی وشک بوون و لەناوچوونی تەواو دایە.

زرێبار لە مەودای مەرگدا.

سێشەممە ۹ی خەزەڵوەری۱۳۹۶ی هەتاوی، دۆخی کەش وهەوا لەزۆرینەی پارێزگاکانی کرماشان،ورمێ،سنـــە وئیلام قەیراناوی باس لێکراوە. هێرشی وردیلەکان(تەپووتۆز) بۆپارێزگای ســنە لەسەرەتای حەوتەوە تائێستە درێژەی هەیە وڕێژەی پیس بوون بە۹ئەوەندەی ئاستی ستاندارارد.

 ۲٥ ڕەزبەری ۱۳۹٦ هەتاوی لە باغەکانی گوندی “قەربڵاغی” ناوچەی تەختی سلێمانی شاری تیکاب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئەگرکەوتەوە و زەرەرو زیانێکی زۆر بە ماڵومڵکی هاووڵاتیانی ئەو گوندە گەیشت .

ڕووباری ئەڵوەند لەشاری سەرپێڵ زەهاو بووە بە زبڵدانی شار.
هەڵاواردن و ناعەداڵەتی

 کامێران وکەمبوونی دەرمانخانە ودەرمان.

جیاوازی و هەڵاوردوی لە نێوان بەندکراوانی مانگرتو لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی.

چۆڵ بوونی دێهاتەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / بیجاڕ .

بێکاری و نەبوونی داهات ، ژیانی کۆچەرانی کاری خستووەتە مەترسییەوە.

روخاندنی مەزارگەی یارسانەکانی رۆژهەڵات بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

قەیرانی کەم ئاوی لەشاری شیروان (کوردانی خۆراسان).

توش بوون بە مادە هۆشبەرەکان، دایک و منداڵ و قوتابییانی گرتۆتەوە/ لەناو قوتابیانی مەریوانیشدا پەرەی سەندوە.

دیاردەی دزێوی سواڵکردن لەشاری سنە و کاردانەوەی شارەوانی شار.

هەڵاواردن و جیاوازی نەتەویی وئایینی خەڵکانی غەیرەکوردیشی گرتەوە.

دانپێدانانی سەرلەنوێی بەرپرسانی ئێرانی لەسەر بێکاری وداهاتی کەمی تاک (سرانە) لەڕۆژهەڵتی کوردستان.

نەبوونی ئاو، گاز، ڕێگەوبان و قوتابخانە لە گووندی مێژوویی “درۆیان شـــــیخ”.

بۆ به‌ندکراوانی کرماشان، جارێکی دیکە کارکردنی زۆرەملێ لەشێوەی کەمپەکانی ئاڵمانیای نازی بەڕێوە دەچێت.

 خوسرەو کوردپوور:لەڕۆژهەڵاتی کوردستان تێچووی ڕاگەیاندن دەسبەسەرییە.

شەرو پێکدادان لەنێوان خەڵک و هێزە نیزامیەکانی ئێران لە سەرپێل زەهاو روویدا.

کۆبونەوەی ناڕەزایەتی یاری دەرانی نەهێشتنی نەخوێندەواری (آموزشیاران نهضت سواد آموزی) له‌ شاری ورمێ.

ئاوی خواردنەوەی شاری مەهاباد بەهۆی لێڵی و پیسییەوە بۆخواردنەوە نابێ.

نەبوونی پێداویستییە ئاسووده‌یه‌کان/گوندی شێخ زەردی ورمێ.

 شوێنی زانست وپەروەردە بەبێ هەبوونی تەندرووستی «بهداشت».

دروشمی پەروەردەی بێبەرانبەر و هۆرتەوبەرەی خوێندنگاکان لەسەر شانی بنەماڵەی خوێندکاران.

 

نارەزایەتی

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی “فولاد ارومیە” پۆڵای ورمێ، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان.

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی مەریوان وبانە بەرانبەر بە ئیدارەی فێرکردن وڕاهێنان

۱۵ی ره‌زبه‌ر، کۆمەڵێک لە بێهیارانی شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ نیشان دانی نارەزایەتی لەبەردەم زانینگای پزیشکی ئەو شارە گردبوونەوێکیان ئەنجام دا.

گردبونەوەی دەست فرۆشەکانی شەقامی نەوبەهاری کرماشان لە بەردەم بینای شۆرای شاری کرماشان.

بڕینی قووتی خەڵکی بەهایی لە ورمێ.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۲۲ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بنەماڵەی دوو کۆڵبەری کوژراوی شاری بانە کە مانگی پێشو بە دەستپێکی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان لە دەست دا، کۆبوونەوەی نارەزایەتیان ئەنجام ئەدا.

کۆبونەوەی کرێکارانی شارەوانی کرماشان ودەربڕینی نارەزایەتی دژ بە دواکەوتنی سێ مانگەی موچە لە بەرانبەر بینای قایم مقامیەتی ئەوشارە.

۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی لەدرێژەی پێنەدانی مووچە وپوانەکانی ۳مانگی بەردەوامی کرێکارانی شارەوانی شاری بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە مانگرتن.

سەدان کرێکار لە کۆمپانیاکانی ئاژەڵداری مەڕو ماڵاتی ئیلام و کۆمپانیای کیسوون مووچەیان بۆ ماوەی ۱۲ مانگ دوا کەوتووە بەو هۆیەوە کرێکاران دەستیان داوەتە مان گرتن ونارەزایەتی.

بەیانیە

ئازادبوونی (ڕێگا)رەقا لە کوردستان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین

بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشی سەربازی عێراق بۆسەر باشوری کوردستان ئیدانە دەکەین

کۆمەڵێک لە چالاکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی ورۆژنامەوان لە لێدوانێکدا خوازیاری راگرتنی شەڕ وتوندووتیژی دژ بە کوردانی باشوری کوردستانن.

باشور، باکور و رۆژئاوایی کوردستان

لە ئاکامی هێرشی ئێران و ئێراق بۆ سەر کوردستان کۆمەڵێک هاووڵاتی بوونە قوربانی.

شەوی  ۲۹ی ئۆکتۆبری ۲۰۱۷ لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە لە باشوری كەركوك كامێرامانێكی كەناڵی كوردستان تی ڤی بە ناوی ئەركان شەریف  تیرۆرکرا.

سوپای تورکیا گەنجێکی کوردی ئەشکەنجە دا و پاشان بە برینداری بەجێیهێشتوە.

نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراقدا ، لەڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەمە ۲۷ی ڕەزبەر دا هێمای بە جەنایەت و دەستدرێژی چەکدارانی حەشدی شەعبی کردوە کە بە یارمەتی هێزەکانی حکومەتی عێراق هێرشیان کردۆتەسەر ناوچە دابڕاوەکانی باشوری کوردستان .

جومعە ۲۸ی رەزبەر پۆلیسی تورکیا لە ئەنقەرە هەڵی کوتاوەتەسەر ماڵی رۆژنامەوانان وژمارەیەکی زۆر لە ڕۆژنامەوانانی ماڵپەڕی «ژن نیوز» و «میزۆپوتامیا» دەست بەسەر دەکەن.

سزای ١٥ ساڵ زیندانی بۆ هاوسەرۆکێکی شارەوانی “وان”ی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە.

لە ۱۶ شارەدێ وبەدەیان گوندی سەر بە شاری ئامەدی باکوری کوردستان هاتووچۆ قەدەغە کرا

تورکیا ناوچەیێکی لە دەرسێم بۆمباران کرد.

لە ١٥ گوندی ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

جارێکی دیکە دەروازەی سنووری تەمەرچینی پیرانشار لە لایەن کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەبێ هیچ هۆکارێک بۆ ماوێکی کاتی دایخستووە. لە دو مانگی رابردوودا ئەمە چەندەمین جارە کە ئەم دەروازەیە بە شێوازێکی تاک لایەنە دائەخرێت.
ئیتر

کۆمه‌ڵێک له‌ پەنابەرانی کەمپی «کێست گۆی» وڵاتی دانمارک بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە کەمپی داخراو دان بە بێ ئەوەی مافی نیشتەجێ بوون وەرگرن یا وەڵامیان بدرێتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوون بکرێت بۆ دۆسیەکەیان چەند ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتوە.

پەڕلەمانی بریتانیا لەدانیشتنێکی تایبەت دەستیدایە لێکۆڵینەوەی مافی مرۆڤ وڕەوتە پێشێلکارییەکانی لەئێراندا.
لە دوایدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێ شێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

Related posts

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مەی۲۰۲۳

Rahim Kholafai

ڕاپۆرتی پێشێلکاریە ماف مرۆڤیەکانی مانگی جولایی ٢٠٢١ کوردستان

راپۆرتی گشتی ساڵی ٢٠٢٠ی پێشێلكاری ماف مرۆڤیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان