ڕێژەی زۆری تەکسییەکان لەشاری سنە بەهۆی هەڵکشانی قەوارەی بێکاری

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەگوێرەی هه‌واڵه‌ بڵاوکراوه‌کان، ڕێژەی زۆری تەکسییەکانی شاری سنە بەهۆی بێکاری زۆرەوە وسەرەی درێژەی تەکسی بێ موسافیر لە وێستگەکانی تەکسی دەبینرێ.

ڕووکردنی خەڵک وبەتایبەت توێژی خوێندەوار ودەرچوانی گەنجی قۆناغەکانی کارناسی و ماستەر وزۆرجاریش بانتر  سەرەڕای هەبوونی قیستی قورسی کڕینی تەکسی ودۆخی نەگونجاوی وەرگرتنی تەکسی بەهۆی ئاماری بەرزی بێکارییەوەیە کەبەپێی کوتەکانی ئەم دواییەی بەرپرسی گشتی هەرەوەز (تعاون) وکارو خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی پارزگای سنە ۱۲/۷٪دەبێ.

سەرەی درێژی تەکسییە بێ موسافیرەکان لە وێستگەکان وتێهەڵچوون ودەمەقاڵەی ڕۆژانەی شۆفیرەکانیان دەربڕی پەرۆشی زۆری شۆفیرتەکسییەکان لەناسەقامگیری ئابووریلەشاری سنەیە کەلەخۆیدا دەبێتە هۆی هەڵکشانی نەخۆشی دەروونی ونەفسی ودڵ ودەمار.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: