گیان لە دەست دانی کرێکارێک لە شاری سنە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان:سێ شەممە۹ی خەزەڵوەر کرێکارێک بەناوی “رەزا مورادی”بە هۆی نەبونی کەرەستەی بەرگری وستاندارد لە داربەست(ئەسکەلە) دەکەوێتە خوارەوەو بریندار دەبێت، ناوبراو پاشگەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی “کەوسەر”ی شاری سنە پاش چەندد کاتژمێر لە بەشی(ICU)بەهۆی زۆری رێژەی برینەکانی گیانی لە دەست دەدات.

ناوبراو وەستاکاری بەردکاری بووە و لەسەر رووی خانویەک لەبەرزایدا کار دەکات و بە هۆی نەبوونی کەرەستەی بەرگری دەکەوێتە خوارەوە، بەپێی ئاماری ساڵی ۱۳۹۵ی هەتاوی ۸۱۲ گیان لەدەست دان بە هۆی کارەوە راگەیەندراوە کە رۆژانە دەکاتە ۲.۲ کەس لە رۆژێکدا.

لە ئێراندا پترلە ۲ ملیۆن کرێکاری خانوبەرە هەیە کە نەبونی ئاسایشی وئەمنیەتی کاری و نەبونی پەروەردەی بەرگری کرێکاران دەبێتە هۆی کیشەگەلێکی گەورەو روداوی دڵتەزێنی لێ دەکەوێتەوە ودەبێتە هۆی بریندار بون و گیان لە دەست دانی کرێکاران.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.

%d bloggers like this: