دۆخی قەیراناوی لەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سێشەممە ۹ی خەزەڵوەری۱۳۹۶ی هەتاوی، دۆخی کەش وهەوا لەزۆرینەی پارێزگاکانی کرماشان،ورمێ،سنـــە وئیلام قەیراناوی باس لێکراوە.

هێرشی وردیلەکان(تەپووتۆز) بۆپارێزگای ســنە لەسەرەتای حەوتەوە تائێستە درێژەی هەیە وڕێژەی پیس بوون بە۹ئەوەندەی ئاستی ستاندارد گەیشتووە.

لەسەرلەبەیانی ئەوڕۆوە هاتنی با وتەپ وتۆزێکی زۆر بەشێوەی بەربڵاو باشووری پارێزی ورمێی گرتۆتەوە تائاستێک دیتن دژوار بووە.

هەروەها ڕوانینی ئاسۆیی لەشاری کرماشان تا٤۰۰۰مەتر دابەزیووە لەکاتێکدا ئاستی ستانداردەکەی ۱۰هەزار مەترە.

هەوا لەشارەکانی سەرپێڵ زەهاو ،گێڵانغەرب وقەسری شیرین لەم ماوەیەدا لەدۆخێکی قەیراناویدا بوو.بەهۆی هاتنی وردیلەکان قوتابخانەکانی هەموو قۆناغەکان داخرا.

وردیلەکان پارێزگای ئیلامیشی گرتەوە وئەم پارێزگایەش دۆخی قەیراناوی ڕاگەیاند ولەشاری مێهران هەمووقوتابخانەکان داخران.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوەبووەکان؛هەبوونی تەپ وتۆز لە لوڕستان جیاواز بووە،گلەیی هاوڵاتیان لە بەرهەمهێنانی تەپوتۆز و وردیلەکیمیاییەکان لەلایەن کۆمپانیای چەو لمی شەهریوەرم ئاوا(خوڕەم ئاوا)بەهۆی پیس بوونی هەواوە ومەترسییەکانی ئەم پیس بوونە،دەربڕی دۆخی پڕ مەترسی لەسەر تەندرووستی هاوڵاتیان بووە.

کۆمەڵەیم مافی مرۆڤی کوردســــــــتان