بە پێ هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: دوێنێ یەک شەممە ۷ی خەزەڵوەر بەند کراوێکی کورد بەناوی (ئەشکان ئەحمەدی)لە ئاکامی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە بۆنەی داخستنی یانەیەکی بچوکی وەرزشی بەندیخانەکە بە مەبەستی گوشار خستنە سەر بەندکراوان، لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەکە بەر لێدان دەدرێت و بەتوندی بریندار دەبێت و رادەستی بنکەی تەندروستی بەندیخانەکە دەکرێت.
ناوبراو بە هۆی ئەو توندو تیژیەوە سەری دەشکێت و ۲۵ تەقەڵ دەبات هەروەها دستیشی کە پێدەچێت شکابێت گەچ دەگیرێت.
پاش تیمار کردنی برینەکانی بە مەبەستی دوور کردنەوە لە چاوی جەماوەر و بنەماڵەکەی رادستی ژوری تاکەکەسی دەکرێت و ڕایان گەیاندووە کە بە هۆی شەر ئەنگێزی وپێکدادان لەگەڵ بەندکراوانی دیکە نێردراوەتە ژوری تاکەکەسی، بەڵام ئەو ئیدەعایە لە لایەن بەنکراوانی ترەوە بە توندی ڕەت کراوەتەوە.
بە وتەی شایدانی کردەوەکە ئەو کەسانەی کە بەشداری ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆیانە بوون بریتین لە؛ «عەزیز حەیدەری» بەرپرسی بەندیخانەکە و «سەیید نادری» بەرپرسی ناوخۆی و «قەوامی و میهرداد عەواقی»،(رهوشهنی زابتی چاوهدێری «افسر نگهبان»)و چهن سهربازێکی بهندیخانه بوون.
دوێنێ بنەماڵەی ئەشکان بە بیستنی هەواڵی برینداربونی کوڕەکەیان بە مەبەستی چاو پێکەوتن دەڕۆن بۆ بەندیخانە بەڵام بەرپرسانی بەندیخانەکە ناهێڵن چاویان بە ئەشکان بکەوێت.
ئەشکان لە دەرەوەی بەندیخانەش بە کەسێکی وەرزشوان ناسراوە، و ماوەی ۱۱ مانگە لە قامکی لاوانی ئەو بەندیخانەیە بە ئیتیهامی قەتڵ بەند کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


