بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کردستان: ئەمرۆ ۴ی خەزەڵوەر هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی شاری سنە لەکاتێکدا داییک و خوشکی رامین بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنوسی رامین حسێن پەناهی سەردانی ئەو ناوەندەیان کردبوو، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات زۆر راشکاوانە بەداییک و خوشکی رامیایان راگەیاندووە کە کورەکەتان لە زوترین کات دا لە سێدارە ئەدرێت.
رامین حسێن پەناهی لە بەرواری دوی پوشپەڕی هەتاوی لە کاتێکدا بەمەبەستی سەردانی بنەماڵەکەی سەردانی شاری سنەی کردبو لە لایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە ئەدرێتەبەر دەسترێژی گولە و بریندار دەکرێت و دواتر رەوانەی ژورەتاکەکەسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ئەکرێت.
شایانی باسە کە دوای تێپەربونی ۱۲۴ رۆژ بەسەر دەسبەسەرکردنی رامین حسێن پەناهی سەرەڕای ئەوەی کە بنەماڵەکەی دەیان جار بەمەبەستی ئاگاداربونەوەلە چارەنوسی کورەکەیان سەردانی ئەو ناوەندەیان کردوو، بەڵام تا ئیستا نەیانتوانیوە چاوپێکەوتن لەگەل کورەکەیاندا بکەن و لە چارەنوسی رامین بێ ئاگان.
جێگای ئاماژەیە کە تا ئیستا رامین حسێن پەناهی بە شێوازێکی نەهێنی چەندجار رەوانەی دادگای شۆرشی ئێران کراوە.
لە ئاکامدا دوای چوارمانگ بێ خەبەری لە چارەنوسی رامین حوسەین پەناهی سەرەرای پێداگری بنەمالەکەی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە چارەنوسی ئەو چالاکە سیاسییە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات زۆر راشکاوانە بە بنەماڵەی رامیایان راگەیاندووە کە کورەکەیان بەزویی لە سێدارە ئەدرێت.
دوای بیستنی ئەم هەواڵەی لە لایەن بنەماڵەی رامین حسێن پەناهییەوە دایکی رامین توشی تێک چونی باری دەرونی ئەبێت و لە حاڵەتی بێ هۆشیدا رەوانەی نەخۆشخانە ئەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان.