سەپاندنی هەشت ساڵ ونیو بەندیخانە بەسەر چالاکی کۆمەڵایەتی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: «ئەفشینی حسێن پەناهی» چالاکی کۆمەڵایەتی و برای «رامین حسێن پەناهی» بەندکراوی سیاسی کورد، لە دادگای شۆرشی شاری سنە هەشت ساڵ ونیو بەندیخانەی بەسەردا سەپا.

جێگار وەبیر هێنانەوەیە کە ئەفشین حوسەین پەناهی لە بڕواری ۵ی پۆشپەڕی ئەمساڵدا بەدوای دەست بەسەر کردنی برایێکی لە بڕواری ۲ی پوشپەڕ بەناوی رامین حسێن پەناهی کە چالاکێکی سیاسی کوردە، لەماڵی خۆیدا دەست بەسەر دەکرێت و بۆشوێنێکی نادیار ده‌گوازرێته‌وه‌، ناوبراو پێشینەی هاوکاری لەگەڵ دامەزراوە سروشتیەکان لە بڕوانەمەکەیدا بەدی دەکرێت.

لە ساڵی ۱۳۹۰ی هەتاویدا بە هۆی دواکەوتنی کوژرانی گوماناوی برایێکی، بەناوی ئەشرەف حسێن پەناهی بە ئیتیهامی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران یەک ساڵ بەندیخانەی بەسەردا دەسەپێت.

ئەفشین حسێن پەناهی بە بێ هۆکار دەست بەسەر دەکرێت بەڵام بۆ ئەوەی بنەماڵەی حسێن پەناهی چاوترسێن بکرێن و بەدواداچون بۆ دۆسیەکەی رامین حوسەین پەناهی نەکەن ئەم بڕیارە قورسە بەسەر ئەفشیندا دەسەپێنن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان