ئەشکەنجە دانی گەنجێکی کورد لە لایەن سوپای تورکیاوە

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: سوپای تورکیا  گەنجێکی کوردی ئەشکەنجە دا و پاشان بە برینداری بەجێیهێشتوە.

شەوی ڕابردوو گەنجێکی کورد هەوڵیدا لە گوندەکانیی سەر سنووری سەرێکانیی سەربە کانتۆنی حەسەکەی هەرێمی جزیرە-ی ڕۆژئاوای کوردستان بەرەو باکوری کوردستان تیپەڕبێت، بەڵام لەلایەن سەربازەکانی سوپای تورکەوە دەستگیرکرا، ئەشکەنجەدرا و بە برینداریی فرێدرایە ناو خاکی ڕۆژئاوای کوردستانەوە.

هاوڵاتیانی سەرێکانی پاش ئەوەی ئەو گەنجەیان بە برینداری دۆزییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەیان کرد و ئێستا چارەسەری پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان