بەپێی هەواڵی گەیشتو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: کرێکارانی شارەوانی مەریوان زیاتر لە ۷ مانگە موچەیان وەرنەگرتووە و بەرپرسانی شارەوانی و ئەندامانی شۆرای شاریش تا ئیستا هیچ وڵامێکیان بە خۆاستی ئەو کرێکارانە نەداوەتەوە و هەمویان کێشەی نەدانی موچە ئەخەنە ئەستۆی سەرۆکی شارەوانی و ئەندامانی پێشوی شاری مەریوان.
لەم ماوەدا کرێکارانی شارەوانی مەریوان بەهۆی دواخرانی موچەکانیان لەلایەن شارەوانییەوە لەبەردەم فەرمانداری مەریوان کۆبونەوێکی نارەزایەتییان ئەنجام دا و هەرەشەی ئەوەیان کرد ئامادەنین بچنەسەرکارەکانیان تاکو موچەکانیان پێ نەدەن، بەڵام بەهەرەشەکردن لەکرێکاران و بەڵێن دانی ئەوەی کە کێشەکانیان چارەسەرئەکەن ناچارکران جارێکی دیکە بگەرێنەوەسەرکارەکانیان.
شایانی باسە کە کرێکارانی شارەوانی مەریوان هەمویان گرێبەستی ۶ مانگەیان لەگەڵدا ئەبەستن لەبەرئەوەی کە مافەکانی یاسای کاریان پێ نەدرێت و کرێکارانیش نەتوانن لەدادگادا داوای مافی خۆیان بکەن.
بەهۆی ئەوەی کە کرێکاران هیچ سەرچاوێکی دیکەی مادییان نییە نەدانی موچەکانیان کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر ژیانی بنەماڵەکانیان و وادەکات کە بەهەزاران منداڵی بنەماڵەی کرێکاران وازلە پرۆسەی خۆێندن بێنن و روبکەنە شەقامەکان بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان