ئازادی دوو شارۆمەندی کورد بە مەرجی دانانی بارمتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: لە رۆژی ۲ی خەزەڵوەری ۱۳۹۶ی هەتاوی «فەرزاد مەلەکشاهی» بەندکراوی کورد لە شاری ئیلام بە دانانی بڕی ۱۰۰ ملیۆن بارمتە بۆ ماوەی کاتی تا رۆژی بەڕێوە چونی مەحکەمە ئازاد دەکرێت.

ناوبراولە رۆژی ۳ی رەزبەر لە شاری ئیلام بە هۆی هەژاندنی هەستی شارۆمەندان بۆ دەربڕینی شادی وخۆشحاڵی بۆ بەڕێوە چونی گشت پرسی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەست بەسەر دەکرێت.

هەروەها لە شاری سنە «ئاکۆ هیدایەتی پوور» یەکێکی تر لە بەندکراوێکی تری کورد کە یەکێکە لە بەند کراوانی رۆژی سێ شەممە ۴ی رەزبەر لە شاری سنە، بە دانانی بڕی ۲۰۰ ملیۆن بارمتە بۆماوەی کاتی وتا رۆژی بەڕێوە چونی مەحکەمە ئازاد دەکرێت،

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان