ڕاگواستنی زیندانییەکی سیاسی کورد بۆ ژوورە تاکەکەسییەکانی زیندانی ناوەندی ورمێ

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕۆژی یەک شەممە ۲۳ی ڕەزبەر مستەفا داوودی، بەندکراوی سیاسی کورد ڕاگیراو لەبەندی ۱۲ی زیندانیانی سیاسی زیندانی ناوەندی ورمێ بەهۆکاری نادیار گوازراوەتەوە بۆ ژوورە تاکەکەسیەکان.

بەگوێرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان «ئەم زیندانییە سیاسیە تائێستە لەمافی پێوەندی تلەفوونی وچاوپێکەوتنی بنەماڵە بێ بەش کراوە ولەڕۆژی یەکشەممەوە تائێستە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەردەست نییە.”

ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی سێ شەممە ۱۹ی گوڵانی ئەمساڵیش  بەهۆی سوکایەتی وتێهەڵچوون ودەمەقاڵەی زیندانییەکی ئاسایی لەبەندەکەی بەناوبراو، لەسەر داوای بەرپرسانی زیندان، سەرەڕای تاوانبار نەبوونیشی وەکوو تەمبێ بۆماوەی چەندد ڕۆژ گوازرابوویەوە بۆ ژوورە تاکەکەسییەکان.

مستەفا داوودی، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی مەهاباد لەساڵی ۸۷ بەتۆمەتی ئەندامەتی لەپارتی ئازادی کوردستان دەسبەسەر ولەلایەن دادگایشۆڕشی ئێران لەمەهاباد ۱۰ ساڵ حوکمی بۆ بڕدرایەوە. ئەم زیندانییە سیاسییە ماوەی ۸ ساڵ و ۸ مانگ لە حوکمەکەی لەزیندانەکانی مەهاباد و ورمێ تێپەڕاندووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـــــــــتان