کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئازادبوونی رێگا(رەقا) لە کوردستانیان وتەواوی ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز دەکات.
ئازبوونی رێگا(رەقا) لەکاتێک دا دەگاتە ئامانج کە گەل و هێزە ئازادیخوازەکانی رۆژئاوایی کوردستان زۆر بوێرانە بەرەنگاری هێرشی داگیرکەران و گروپە تێروریستەکان بوونەوە. بەرەنگاربوونەوەیێک کە هەستی ئازادی خوازی، یەکسانی و بەرابەری لە رۆژهەڵاتی ناوین زیندوو کردەوە و هێز و ئێرادەی بە گەلان بەخشی کە دەتوانن خۆیان بەبێگرێدراوی، خۆیان رزگار کەن و خۆیان بەرێوە ببەن.
دەوڵەتی ئیسلامی ئێراق و شام کە لە پشتیونی زۆربەی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان کەڵکی دەگرت، هلرشێکی رەشی کردە سەر ناوچەکانی رۆژئاوایی کوردستان، حوکمی بەربەریەت و رەشی بەسەر خەڵک دا داسەپاند، لەماوەی دەسەڵاتداری خۆیر دا بە هەزاران خەڵکی کردە قوربانی و دەستدرێژی کردە سەر بەها مرۆڤایەتیەکان، ژنانی وەک کەرەسەی جنسی بەکار هێنا و حۆکمی رەشی هەزارسالەی دواکەوتوویی بەسەر کۆمەڵگادا سەپاند.
هێزەکانی پاراستنی رۆژئاوایی کوردستان بە ژن و پیاوەوە رووبەروویی ئەو داگیرکاریە زیهنی و جەستەیە بوونەوە و توانیان به خۆراگیریێکی رادەبەدەر کرامەت و شکۆیی ئینسانی ئازاد بگەرێننەوە.
ئێمە وەک کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئازادبوونی رێگا(رەقا ) جارێکی تر پیرۆز دەکەین و هیوادارینکوردستان تەواوی نەتەوە و کۆمەڵگاکانی رۆژهەڵاتی ناوین بە ئازادی و مافی یەکسان وبەرابەر بگەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان