بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ئێوارەی چوار شهممه ۲٦ی رەزبەر، موحەممەدی نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد پاش ٨۱ رۆژ مانگرتن لە خواردن بە هۆی تێکچونی باری تەندوستی گشتی لەشیەوە بۆ دەرمانگەی بەندیخانەی رەجایی شار دەگواسترێتەوە.
بە وتەی سەر چاوەیەکی زانیار بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، موحەممەدی نەزەری دەبورێتەوە وباری تەندروستی زۆر خراپ بووە و هەر دەم ئەگەری لەدەست دانی ژیانی هەیە.
ئەو سەرچاوەیە پاشان جەختی کردوەتەوە؛ کواستنەوەی موحەممەدی نەزەری بۆ نەخۆشخانە پێش ئەوەی هەوڵێک بێت بۆ رزگار کردنی ژیانی، لەژێر بەرپرسیاریەتی دەرچوونی بەرپرسانی دادوەری و دەزگایی بەندیخانەیە لە ژیانی موحەممەدی نەزەری کە تا ئێستا داخوازیە رەواکانی ئەویان بەڕێوە نەبردووە.
موحەممەدی نەزەری دوێنێ نامەیەکی لە نێو بەندیخانەوە بڵاو کردوەتەوە وداوای لە جەماوەر وکۆمەڵانی چالاکی مافی مرۆڤی کە بەهانایەوە بڕۆنو یارمەتی بدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان