سکاڵاێیک لە موحەممەد نەزەری زیندانی سیاسی کورد لە دوای ٨۱ ڕۆژ مانگرتن 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: موحەممەد نەزەری نزیک بە ۳ مانگە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن بۆ گەیشتن بە داخوازییەکانی.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەمەم ۲٦ی ڕەزبەر لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەجەوە نامەێیکی داوەتە دەرەوە کە دەقی نامەکە بە زمانی فارسی نوسراوەو بڵاو دەکرێتەوە.

نامەی موحەممەد نەزەری لە ٨۱ مین ڕۆژی مانگرتندا.

ئەی خەڵکینە 

لە من بێکەستر لە بەندیخانەی ئەم شارەدا نیە! شارێک کە بە ناوبانگی بەندیخانەکەیەوە دەناسرێتەوە، شارێکی پڕ لە سەرسووڕمان، شارێک کە پاش ۸۱ ڕۆژ لە مانگرتنم نە کەس دەنگم دەبیسێت و نە کەس یاریدەری منە.

محەممەد نەزەری‌م، ۲٤ ساڵە لە سووچی بەندیخانە لە مهاباد بۆ ورمێ تا ئەم گرتووخانەی ڕەجایی‌شارە و هەر ڕۆژ کە تێدەپەڕیوە لە دوێنی بێکەستر تەنیاتر بووم. باوک و دایک و برام ڕەوانەی گۆڕستانی بۆکان کران و جگە لە ئێوە خەڵک کەسی دیکەم نیە.

۸۱ ڕۆژ ڵلە مانگرتنم تێدەپەڕێت. مانگرتنێک بۆ داخوازییەکی ئاسایی. داخوازم نە ئازادی و نە پشوو بەڵکوو جێبەجێ کردنی یاسایە. یاسایەک کە بە جێبەجێ کردنی دەبوو ٤ ساڵ و نیو پێش دەبوو ئازاد بکرایەم مخابن دەستە شارەوەکانی ناو دەسەڵات لە جێبەجی کردنی ئەو  یاسا (خاڵکانی ۱۰ و ۹۹ و ۱۲۰ و ۷۲۸ لە یاسای سزای ئیسلامی نوێ) لە مەڕ من بەرگری لێکرا بەرگریان کرد.

ئێستا پاش ۲٤ ساڵ زیندان و تەنهای و بێ‌کەسی جگە لە مانگرتن هیچ چارەیەکی دیکەم بۆ نەماوەتەوە.

خەڵکینە لە کوێن؟

بە هۆی بێ‌کەسیمەوە، کەس بە هاوارمەوە نایەت. جیاوازی من و ئارش سادقی کە پتر لە ۷۰ ڕۆژ برسێتی چێشت چییە جگە لەوەی ئەو باوک و هاوژینێکی بوو و ئێوەی خەڵک، بەڵام من کەسم نیە. باوک، دایک و براکەم کە ساڵیانێکە لە گۆڕستانی بۆکان نێژراون و ئەگەر یاریدەرێکی من هەبێت ئێوەن کە تاکە هێزوهیوان بۆ من.
یاریدەرم بن، یاریدەربن کە دەنگم ببیسرێت کە ئێستا جگە لە مەرگ بۆ ڕزگاری لە بەند و زیندان و مانگرتن چارەیەکی دیکەم نیە.
یاریدەربن بۆ گەیشتن بە مافی یاسایم کە ڕزگاریە و لێم زەوتکراوە. ئەگەر جگە لەو بێت بەردەوام دەبم لە مانگرتنەکەم تا گیان دەسپێرم و ڕەوانەی گۆڕستان بۆکان دەکرێم کە جگە لەوێ هیچ‌کەی و هیچ شوێنێکم بۆ نەماوەتەوە.

محەممەد نەزری -چوارشەممە ۲٦ ڕەزبەر- بەندیخانەی ڕەجایی‌شار

*ئەمڕۆ سەرلەبەیانی یەکێک لە هاوژورەکانی مەحەممەد نەزەری لە زیندان ئەو نامەیە نوسیوە و لە دوای واژۆی موحەممەد لە سەر دەستنوسی نامەکە لە چاوپێکەوتنی زیدانیانی سیاسی ڕەجایی شاری کەرەجدا لە گەڵ بنەماڵەکەی گەیشتۆتە دەستی ئێمە.

“ئەم نامەیە لە دیواری شاهد عەلەوی هەڵگیراوە ”

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان