فرۆشی وفڕێدانی منداڵی ساوا وکۆرپەڵە چیرۆکی هه‌ژاری لە رۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لەم رۆژانەی دوایدا لافیتەی فرۆشتنی منداڵی ساوا وکۆرپەڵەی لەدایک نەبوو لە دەرگاو دیواری شاری مەهاباد نەتلاندراوە.

مرۆڤێک پێش لەدایک بون دەفرۆشرێت، ئەم دیاردەیە دەرئەنجامی دەست تەنگی وگەندەڵی نێو کۆمەڵگای ئەمڕۆ وسیاسەتە هەڵەکان وبێ سەوچی ونابەرپرسییە.

کۆمەڵگای کەم دەست لە بڵقاوی ژیاندا دەست دەدەنە خۆکوشتن یافرۆشتنی گورچیلە یا فۆشی منداڵ یاخود کۆرپەڵەی لەدایک نەبوو، چارەنووسی ئەم منداڵانە چی ئەبێت ولە نێو دەستی کێ دەخرێن تەم وتاریکە.

لە لایەکی ترەوە فڕێدانی کۆرپەڵە بووە بە گرفتێکی دیکە. ئەمڕۆ منداڵێک لە نێو پەقرەجی زبڵی شاری قوروە دۆزاوەتەوە.

بە وتەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ تەنانەت خودی بەڕێوەبەرانی حکومی دان بە تەنگ دەستی خەڵکدا دەنێن، لە وتەکانی ئەم دوایانەی بەرنوێژی هەینی شاری ورمێ کە دەڵێت “کەم دەستی گشتی لە تەواوی کۆمەڵگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتیدا بەڕێوەیە” بە رونی باری خراپی ئابوری خەڵک بەدی دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان