کوشتنی گەنجێک لە جوانڕۆ

کوشتنی گەنجێک لە جوانڕۆ

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ گەنجێکی دانیشتوی شاری جوانڕۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی “بیلال ئەحمەدی” ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٦ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی بە لێدانی چەقۆ گیانی لەدەست دەدات.

بە وتەی بینەرانی روداوەکە بکوژەکە کوڕی یەکێک لە زەڕەنگەرەکانی شاری جوانڕۆیە و بە هۆی کێشەی شەخسی نێوانیان بیلال وبرادەرێکی بیلال لە بازارچەی مەرزی جوانڕۆ بە لێدانی چەقۆ بریندار دەکات کە لە ئاکامدا بیلال گیانی لە دەست دەدات ودوای روداوەکە کەسی لێدەر هەڵدێت و خۆی بزر دەکات.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان