مان گرتن لە خواردنی «وریا دڵ ئەنگیز» چالاکی مەدەنی شاری مەریوان

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: «وریا دڵ ئەنگیز» چالاکی مەدەنی شاری مەریوان پتر لە یەک حەوتووە دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

دوێنێ شەو ۲۲ی رەزبەر بە بۆنەی تێک چوونی باری تەندروستی ئەم بەندکراوە سیاسیەی کورد لە دەزگای زانیاری (ئیداره‌ی ئیتلاعاتی) شاری مەریوان بۆ نەخۆشخانەی (بو عەلی سینای) ئه‌و شاره‌ دەبرێت و پاش یەک کاتژمێر بۆ گرتوخانەکه‌ دەگەڕێندرێتەوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە رۆژی چوارشەممە ۹ی رەزبەر لە گرتو خانەی دەزگای زانیاری مەریوانەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە دە گواسترێتەوە ولە ماوەی چەند رۆژی رابردودا دیسان ناوبراو بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دە گەڕێندرێتەوە.

ئەم چالاکە مەدەنییە بە هۆی کۆبونەوەکانی رابردو کە بە بۆنەی رفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان رێک خرابوون ٤ی رەزبەر لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی شاری مەریوان دەست بەسەر دەکرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان