کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: زیاتر لە ۷٨ڕۆژە لە راگەیاندی مانگرتن لەخواردنی موحەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد تێپەڕیوەو و هەتاکوو ئێستا هیچ هەنگاوێک لە لایەن بەرپرسانی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ جێبەجێ کردنی داخوازیەکانی ئەم بەندکراوە کوردە نەنراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە گەر بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران داوا رەواکەی ئەم بەندکراوەی کورد جێبەجێ نەکەن و هەروەها موحەمەد نەزەریش دەست لە مانگرتن هەڵنەگرێت، گیان لە دەستدانی ئەم زیندانیە بێ ئەملاووئەولایە.
ناوبراو ۲۴ ساڵە لەزینداندایە، هەروەها خوازیاری پێڕاگەیشتن بەدۆخی مافەکانی دۆسیەکەی وبەجێکردنی ماددەی ۱۳۴ (تجمیع احکام)ە «بەپێی ماددەی ۱۳۴ی ئەم یاسایە هەرکات کەسێک تووشی چەندد تاوانی جیاواز بووبێت کەهەرکام لەوتاوانانە سزای جیاوازی بۆ دیاری کرابێ، ئەو سزایان کەڵەکەی سەر یەکتر ناکرێن بەڵکوو تەنیا دەبێ زۆرترین حوکمی بۆلەبەرچاو دەگیردرێ.» بۆئەوەی بەهێنانە کایەی ئەم ماددەیە، ئازادی ناوبراو بێتە ئاراوە.
محەممەد نەزەری بەهۆی نەخۆشی دڵ وئارترۆزی گەردنەوە لەئازاردایە، ناوبراو دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە. بەهۆی مانگرتن لەخواردنەوە کێشی دابەزیووە وبەهۆی پەستانی خوێن ونەخۆشییەکانییەوە، مەترسی گیانی ڕۆژانە هەڕەشەی مردنی لێدەکات.
محەممەد نەزەری کوڕی حەمدوڵا لەدایکبووی ساڵی ۱۳۵۰ههتاوی، لەساڵی ۱۳۷۳ لەشاری بۆکان بەتۆمەتی هاریکاری یەکێک لهحیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردستانییەکان دەسبەسەر وئێعدامی بەسەردا سەپێنرا، ئەم حوکمە پاش تێپەڕینی ۵ ساڵ داشکا بۆ زیندانی تاهەتایی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەستپێکی مانگرتنی موحەمەد نەزەریەوە هەتاکوو ئێستا دوو بەیاننامەی بۆ پشتگیری لە داوا رەواکەی ئەم بەندکراوە کورده، بڵاو کردووتەوە و به گوێ ههڵێنانی داوە بە کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەرپرسیاریەتی ژیانی موحەمەد نەزەری لە ئەستۆی ئەوانە و ئەبێت داخوازیە یاسایەکانی ناوبراو هەرچی زووترە جێبەجێ بکردرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان