۱۲ مانگ دواکەوتنی مووچەی کرێکاران لە ئیلام

بەپێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەدان کرێکار لە کۆمپانیاکانی ئاژەڵداری مەڕو ماڵاتی ئیلام و کۆمپانیای کیسوون مووچەیان بۆ ماوەی ۱۲ مانگ دوا کەوتووە بەو هۆیەوە کرێکاران دەستیان داوەتە مان گرتن ونارەزایەتی.

لە بڕواری ۲۱ی رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی کرێکارانی کۆمپانیاکانی مەڕو ماڵات وکیسوون ۱۲مانگ دواکەوتنی موچەیان هەبووە ودوایی ئەم ماوەیە موچەی سێ مانگیان دراوەتێ وبە هۆی دەربڕینی نارەزایەتی بڕی ۱۰۰بۆ ۱۱۰کەس لە کرێکارانی ئەم کۆمپانیانە دەر کراون وهەرکرێکارێک نارەزایەتی دەر ببڕێت بەو شێوەیە وڵامی دەدرێتەوە.

زۆربەی ئەم کرێکارانە بە بۆنەی دواکەوتووی مووچە روبەڕوی گرفتگەلێکی جۆراوجۆر بونەتەوە وەکو زەرەری گیانی وئابوری ودەرونی و شێوای ولەیەک دابڕانی بڕێک بنەماڵە، بە پێی سەرچاوە هەواڵیەکان کرێکارێک بەهۆی گرفتی ئابوری منداڵێکی خۆی لە دەست داوە.

هەموکات کرێکاران بە شێوەیەکی توند ونا مرۆیانە وڵامی مانگرتن وناڕەزایەتیە کانیان دراوەتەوە لە لایەن بەر پرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەو مافە رەواکانیان لە ژێر پێ نراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان