بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کرا.
لە ڕۆژی ۲۲ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، لە ناوچەی دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت، کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەونە کەمینی هێزە سنوور پارێزەکانی ئێران و لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێکی کورد بەنێوی “هــــــیوا” خەڵکی شاری مەهاباد ، فیشەک وەبەر سینگی دەکەوێ و بە سەختی بریندار دەبێت.
زانراوە کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕێگرییان کردووە کە ناوبراو ببرێتە نەخۆشخانە و هەر بۆیە ژیانی کەوتۆتە مەترسییەوە.
بەپێی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی هەتاوییەوە بە هۆی دەستدرێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە زیاتر لە ۳۱ کوڵبەر کوژراو و ۳٨ کۆڵبەری دیکەش بریندار کراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان