هەواڵەکان

زرێبار لە مەودای مەرگدا

زرێبار لە مەودای مەرگدا

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، زرێبار گۆمی ئاوی شیرین کە دەکەوێتە ۳کیلۆمەتری باشوری شاری مەریوان ویەکێکە لە شوێنە گەشتیاریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بە بۆنەی کەم تەرخەومی کاربەدەستان ونەبونی پرۆگرامی تایبەت وئیهمال کردنی سیستماتیکی ناوچە کوردەواریەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن حکومەتەوە بەرەو لەناو چوون دەڕوات،

لە کێشە سەرەکیەکانی زرێبار دەتوانین ،پاشماوە مەروماڵاتیەکان، زێرابی لادێکانی دوروبەری زرێبارو گەڕەکی سەردۆشیەکانی شاری مەریوان وکردنەوەی خانوبەرەی نایاسایی لە رادە بەدەر وهەڵکەندنی نایاسایی بیری ئاو ونەبوونی ستانداردی کشتووکاڵی (بەکارهێنانی کوودوسەمی کیمیایی) بەتاڵ کردنی پاشماوەکانی خانووبەرە ونەبونی ستانداردی راو و… زۆر شتی تر دەتوانیین ناوبەرین کە لە لایەن حکومەتەوە هیچ پێڕەوێکی تایبەتی نییە بۆ کۆنتڕۆڵیان.

سەرەڕای داواکاری دانیشتووان و وکۆمەڵان وچالاکانی بواری ژینگە پارێزی شاری مەریوان ودەوروبەری هیچ دام ودەزگایەکی تایبەت وحکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران وڵامدەری داواکاریەکان وخوازیاریەکانی خەڵکی نین و بەهانای کێشەکانی زرێبارەوە ناچن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

ئەیوب سەلاح وەرزی سزای 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

کەیوان نەژاد ڕەسووڵ بۆ زیندانی ئێران لە نەغەدە ڕاگوازرا

دەست بەسەردا گرتنی کەرەستەی کاسبکارانی کورد لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان