درێژەی مانگرتن لەخواردنی «ئەبووبەکر ڕۆستەمی» زیندانی کورد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ڕۆژی ۱۰ی ڕەزبەری ئەمساڵ لەکاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی عاشوورا لەزیندانی زاهێدان، بەهۆی سوکایەتی ۲ کەس لە مەلاکانی شێعە بە باوڕمەندانی ئایینزای سوننە، ناڕەزایی ودەنگ هەڵبڕینی زیندانیانی سوننەی لێکەوتەوە وهەروەهادژکردەوەی بەرپرسانی زیندان وهەڵسوکەوتی نەشیاوی ئەوان لەگەڵیان، زیندانی سیاسی بیروباوەڕی کورد، «ئەبووبەکر ڕۆستەمی» یان بۆماوەی ۲۰ ڕۆژ گواستەوە بۆ ژووری تاکەکهسی وئەم زیندانییەیش لەبەرانبەر ئەم کردەوەیەی بەرپرسانی زیندان، لەو ڕۆژەوە تائێستە لەخواردن مانی گرتووە.

بەرپرسانی زیندان، ناڕەزایی دەربڕینی ئەم زیندانییە سیاسییەیان بەهۆکاری ئاژاوە وئاڵۆزی لەزینداندا لەقەڵەم دا.

«ئەبووبەکر ڕۆســــتەمی» زیندانی سیاسی کورد ۲ ساڵی بەرێ بەتۆمەتی محاربە وهاریکاری لەگەڵ یەکێک لە گرووپە دژبەرەکانی کۆماری ئیـــسلامی ئێـــران دەسبەسەر ولەهاوینی ساڵی ڕابردوو لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی زاهیدان، ئێعدامی بەسەردا سەپێنرا.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کەزیندانییەکی دیکە بەناونیشانی «محەممەد ئێسکانی» کەبەتۆمەتی توانی مادە هۆشـــبەرەکانەوە لەزینداندایە، بەهۆی پشتیوانی کردن لە محەممەد ڕۆســـتەمی گوازراوەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان