هەڵاواردن و جیاوازی نەتەویی وئایینی خەڵکانی غەیرەکوردیشی گرتەوە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەزگا بەرپرس و ناوەندە حوکمیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران مافی نوێنەرایەتی یەکێ لە ئەندامانی شواری شاری یەزدی لەناوبراو وەرگرتۆتەوە و ڕایگەیاندوە، کەسانی ناموسڵمان مافی ئەوەیان نیە، نوێنەرایەتی موسڵمانان بکەن.
سپنتا نیکنام ئەو هەڵبژاردراوەی شواری شاری یەزدە کە بە هۆیی زەردەشتی بوون، مافی نوێنەرایەتی لێ سەندراوەتەوە.حکومەتی ئێران هەر لەسەرەتایی دامەزرانیەوە، گەلی فارس، ئایینی شیعەی دوانزە ئیمامی، زمای فارسی وەک ناسنامەی خۆیی هەڵبژاردوە و نەتەوە، زمان و ئاییەنەکانی ەری پراوێز خستوە و زۆرترین دژایەتی گەلانی تری کردوە.
گەلی کوردستان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها لە خۆراسان پێکهاتێکی دوانزە تا پانزدە میلیۆنی پێک دێنن کە لە هەموو مافەکانی بێبەش کراوە و زۆرترین زوڵم و زۆری بەسەرداسەپاوە.
گەلی کورد هیچ مافێکی بەشدار لە رێوەبردنی رۆژهەڵاتی کوردستان نیە، هەموو کات بە چاوێکی ئەمنیەتی لەتەک گەلی کوردستان هەڵوێست گیراوە و داخوازیەکانی بەشەر، سێدارە و گرتن وەڵام دراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: