لە ١٥ گوندی ئامەد قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لەلایەن سوپای تورکیاوە، لە ١٥ گوندی شارۆچکەی فارقینی سەر بە ئامەد لەباکووری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

ناوەندی رۆژنیوز لەمبارەوە ئاماژەی کردوە کە پارێزگاری تورکیا لە شاری ئامەد، لە کاتژمێر ٦:٠٠ی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە لە ١٥ گوندی سەربە شارۆچکەی فارقینی ئامەد قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند هەتا کاتێکی نادیار.

قەدەغەی هاتووچۆ لەو گوندانە، بەهۆی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی سوپای تورک-ەوەیە.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان