بە پێی هەواڵی گەیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوێنێ ۱۹ رەزبەری ۱۳۹٦ی هەتاوی دو چالاکی کرێکاری لە شاری سنە بە ناوەکانی «سوهراب جەلالی» و «شەریف ساعێد پهنا» لە لایەن ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری سنە وە بانگهێشت کراون و پێیان راگەیەندراوە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە کات ژمێر هەشتو نیوی سەرلەبەیانی لە ئیدارهی ئیتلاعاتی شاری سنە ئامادە بن.
هەروەها دوێنێ چالاکێکی دیکەی کرێکاری بەناوی «موزەفەر ساڵەح نیا» کە لەلایەن ئیدارهی ئیتلاعاتی ئەوشارە وە دەس بەسەر کرابو دوای لێکۆڵینەوە و بێ هیچ بەڵگیکی یاسایی و بێ پارێزەر رەوانەی دادگای شۆڕشی شاری سنە کراو و دواتر بەبارمتەی ۲۰ ملوێن تمەنی تا کاتی دادگایی کردنی دویەم رەوانەی ماڵەوە کراوە.
ناوبراو ئەندامی کومیتەی بەڕێوەبەری یەکیەتی ئازادی کرێکارانی ئێرانەو« اتحادیه آزاد کارگران ایران» لە بڕواری ٤ی رەزبەروی ۱۳۹٦ دا لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانی شاری سنە بە هۆکاری نادیار دەست بەسەر دەکرێت وبۆ ماوەی شانزدە رۆژ لەژورە تاکەکەسییەکانی ناوەندی زانیاری «ستادخبری» شاری سنە دەست بەسەر کرابو.
جێگای ئاماژەیە چالاکانی کرێکاری لە ئێران لە ژێر گوشاری توندی هێزە ئەمنیەتییەکاندان و بەردەوام سەرکوت دەکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان