تورکیا خوازیاری ۱۵ ساڵ حوکمی زیندان بۆ چالاکی مەدەنی ئەڵمانیایە

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وبەگوێرەی تۆڕی هەواڵگری دوێچەوەلە: ماوەی سێ مانگە کە پیتێرئێشتویتنێر چالاکی مافی مرۆڤی ئەڵمانیایی لەتورکیا دەسبەسەرکراوە، بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، دادستانی گشتی تورکیا بۆناوبراو بەتۆمەتی ئه‌ ندامیه‌تی له‌ گرووپە قەدەغەکراوەکان «تیرۆریستی» داوای ۱۵ ساڵ زیندانی کردووە.

پیتێر ئێشتویتنێر چالاکی مافی مرۆڤی ئەڵمانیایی، عەلی غەروی چالاکی مافی مرۆڤی سوئێدی و ۹ کەسی دیکەی دەسبەسەرکراو لەتورکـــیا بەئەندامەتی لەڕێخراوی «تیرۆریستی» وپشتیوانی لێکردنی تۆمەتبار کراون.

خاتوو ئیدیل ئێسێریش، بەرپرسی نووسینگەی ڕێخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی لەتورکیا لەنێو تۆمەت لێکراواندایە.

ئێشتویتنێر، غەروی و ۸ چالاکی مافی مرۆڤی دیکە ڕۆژی ۱٤ی پووشپەڕی ۱۳۹۶ی هەتاوی (پێنجی ژوئییەی ۲۰۱۷) لە سیمینارێکدا لە ئەستەمۆڵ دەسبەسەر کراون، ئەم کەسانە لەزیندانی «سیلیوری» لەڕۆژهەڵاتی ئەستەمۆڵ لەدەسبەسەریدان.

جێگەی باسە کەزۆرینەی ئەم کەسە دەسبەسەر کراوانە بەهۆی پێوەندی بە ڕووماڵکردن ومێدیایی کردنی ئۆپۆڕاسیۆنی چەکداری وئەو کوشتارانەی کە حکوومەتی تورکیا لەباکووری کوردستان جێبەجێی دەکات، دەسبەسەرکراون.

کــــۆمــەڵەی مـــــــــافی مــرۆڤی کوردستان