سزای ٥ ساڵ زیندانی بۆ هاووڵاتێیکی «باکوری کوردستان» دەرکرا

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: هاووڵاتێیکی باکوری کوردستان کە لە جۆزەردانی ئەمساڵدا بۆ دێنێ و چاوپێکەوتنی خزم وکەس وکاری خۆی بەسەفەرێک هاتبوە شاری ورمێ لەلایەن هێزەئەمنییەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و لەدوای ٤ مانگ لە لایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ ئەحزابی کوردی بە ٥ساڵ حەپس سزا درا.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاندوە، لە جۆزەردانی ئەمساڵدا (۱۳۹٦ی هەتاوی) هاووڵاتیێکی باکوری کوردستان بەناوی «ڕەحیم تورگوت» دانیشتوی شاری گەڤەر لە باکوری کوردستان کە بە شێوەی یاسایی و بە پاساپۆرت بە مەبەستی سەردانی خزم و کەسوکاری بۆ شاری ورمێ هاتبوو لە ماڵی یەکێک لە خزمانیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتیەکانەوە دەستبەیەر کراوە.
هێزە ئەمنییەتیەکانی ئێران بە ماوەی ۱ مانگ لە گرتوخانەی دایرەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی هاریکاری پارتی کرێکارانی کوردستان دەخرێتەژێر لێپرسینەوە و دواتر بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ هەناردە دەکرێت.

لە حەوتوی ڕابردودا لە لقی ۲ی دادگای ئینقلابی ورمێ قازی شێخلو ئەو کەسەی بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان دادگایی و بە ٥ ساڵ حەپس سزای داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان