بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەکوتەی بەرپرسی ئاو وئاوەڕۆی گوندەکانی شاری شیروان لەسەرەتای لەئەمساڵەوە تائێستە ۷ گوندی ئەم شارە لەگەڵ قەیرانی کەم ئاوی ڕووبەڕوو بوونەتەوە.ئەم گوندانە لە ۱۵۰۰ بنەماڵە پێک دێا .هەروەها ناوبراو بیری هێنایەوە کە تاکۆتایی ساڵی۹۱ی هەتاوی ۵۲گوندی ئەم شارە تووشی قەیرانی کەم ئاوی ببوون.
شاری شیروان بەحەشیمەتی ۱۵۷هەزارکەسەوە وەکوو دویەمین شاری پڕ حەشیمەتی خۆراسانی باکووری لە۶۰کیلۆمەتری ڕۆژهەڵاتی بجنورددایە،هەروەها زۆرینەی دانیشتونی بەزاراوەی کوردی کرمانجی دەئاخفێن.
بەڵام بەهۆی نەبوونی پێڕاگەیشتن وبایەخ پێنەدانی بەهۆی کوردبوونی خەڵکی ناوچەکەوە لەلایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران،وەکوو دیکەی ناوچە کوردنشینەکان تووشی کەم ئاوی وقەیرانی لەوجۆرە دەبنەوە وسەرەڕای داواکاری وبەدواداچوونیش وڵامێکی ئەرێنیان پێ نەدراوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان