روخاندنی مەزارگەی یارسانەکانی رۆژهەڵات بەدەستی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی

لە درێژەی گۆشارەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر یارسانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، لە شاری سەحنەی سەر بە پارێزگای کرماشان هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران دەستیان داوە بە روخان و تێکدانی یەکێک لە مەزارگە پیرۆزەکانی یارییەکانی شاری سەحنە و ئیستاش رێگە نادەن کە خەڵکی ناوچەکە ئەو مەزارگەیە نۆژەن بکەنەوە.
مەزارگەی سەید فەرزی هەڵکەوتو لە گوندی قەزوێنەی شاری سەحنە، چەند مانگ پێش بە ئەمری هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێران لە لایەن بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سەحنە بە بیانوی نۆژەن کردنەوەی دیوارەکەی تەواوی مەزارگەکەیان روخاندووە و ئیستاکە ئیزنی نۆژەنکردنەوەی نادەن.
شایانی باسە ئایینی یاری وەکو زۆربەی کەمایەتییە دینییەکانی دیکەی ئێران لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەفەرمی ناناسرێت و بەردەوام لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە ژێر گوشاردان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان