جیاوازی و هەڵاوردوی لە نێوان بەندکراوانی مانگرتو لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێوان بەندکراونی مانگرتو جیاوازی دادەنێت و بە پێی ئەتنیک و ئایینی جۆراوجۆر بە شێوازێکی نادادوەرانە و دژە مرۆیی هەڵسوکەوت دەکات.

ئەم جارە جیاوازی دانان لە نێوان «سۆهەیل عەربی» لە دایکبوی تاران  و «محەممەد نەزری» کە کورد و ۲٤ ساڵە بەندکراوە و ٦۷ ڕۆژە لە مانگرتندایە بە ڕوونی بەرچاوە لە حاڵێکدا کە بەڵێن دەدرێت بە سۆهیل عەربی داخوازییەکانی جێبەجێ بکرێت لە هەمان کاتدا بایەخێک بە مانگرتنی محەممەد نەزری پاش ٦۷ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن نادرێت.

«سەعید شێرزاد» مانگرتویەکی دیکەی کورد کە هاوکات لە گەڵ محەممەد نەزری مانی لە خواردن گرتبوو دوای ته‌واوکردنی مانگرتنه‌که‌ی بە هەمان شێوە هیچ وڵامێکی داخوازییەکانی نەدراوەتەوە.

ئەم جیاوازی و هەڵاوردوییە لە ئەشکەنجە، ژووری تاکە کەسی، سزادان و… بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە فەراوانی دووپات کراوەتەوە.
ڕێژەی لەسێدارەدان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە نیسبەت شارگەلی ناوندی ئێران زۆر زیاترە و بە گشتی دۆخێکی دژە مرۆیی لە لایەن دەسەڵاتەوە دژ بە برسنیەکان، بەهاییەکان، یارسان و بەلوچەکان و کوردان،… بە ڕوونی دەبینرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: