گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کرێکارانی “فولاد ارومیە” پۆڵای ورمێ، لەڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی سێ شەممە ۱۱ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پۆڵای ورمێ بەهۆی پێنەدانی مووچەی پاشەکەوت کراویان وهەروەها دۆخی خراپ کاری،گردبوونەوەی ناڕەزایەتیان پێک هێنا.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە کرێکارانی گرووپی پۆلای ورمێ بەگردبوونەوە لە بەرانبەر ئیدارەی کار،هەرەوەزی و دابینکاری کۆمەڵایەتی ،خوازیاری پێداویستییە پاشکەوت کراوەکانی خۆیان وپێڕاگەیشتنی بەرپرسانی پێوەندیدار بەکێشەکان ودۆخی داسەپاو بوون.

بەگوێرەی هەواڵەکە کە کرێکارانی ئەم گرووپە پیشەییە بۆماوەی ۸مانگە کە مووچەی مانگانەیان وەرنەگرتووە وداواکارییە ئیش وکارییەکانیان بەبێ وڵام وپێڕاگەیشتنی بەرپرسان، ماوەتەوە.

لەهەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاندا ئاماژە دراوە بە دۆخی ناوەندە پیشەییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەبەهۆی نەبوونی بەڕێوەبەرایەتی کارامە یان داخراون یان ناکارامە ویان دەرکردنی کرێکاران وپێنەدانی مووچەی ئەوانی لێکەوتۆتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردسـتان

%d bloggers like this: