چالاکێکی وەرزشی لە شاری بۆکان بە شێوەێیکی گوماناوی دەکوژرێت

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی دووشەمە ۳ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ هەتاوی دوو کەس بە شێوەێیکی تایبەت و گوماناوی بە سواری ماتۆڕ لە سەرشەقام خۆدەکێشن بە جەستەی هاووڵاتتێکی مەدەنی و گەنجێکی چالاک لە بواری وەرزشییەوە لە شارستانی بۆکان .

ئەبوبکر لوتفی کە قوربانی ئەم ڕووداوە بوە لە دوای ئەوەی بە برینداری دەبرێتە نەخۆشخانە، لە دوای ۳ ڕۆژ بەربەرەکانێ لە گەڵ مەرگ گیانی لەدەست دەدات و ڕۆژی هەینی لە شاری بۆکان بە خاک دەسپێردرێت .

ئەبوبکر لوتفی ، لیدەر وهاندەری یانەی تۆپی پێی “سەرداری بۆکان ” بوە و پاڵپشتێکی باشی مادی و ڕۆحی ئەو یانەوەرزشییە بوە و هەربەو بۆنەشەوە زۆرترین ڕەخنە و گوشاری دەهێنا بۆ بەرپرسانی شار و نوێنەری دەست نیشانکراوی شاری بۆکان قەسیم عوسمانی بۆ ئەوەی بە شێوەی شیاو ئاوڕ لە وەرزشی شارەکەبدەنەوە و بودجەی بۆ سەرف بکرێت.

شایانی باسە لە ڕۆژی ۳ی ڕەزبەردا کە هاوکات بوو لە گەڵ ڕفراندومی سەربەخۆیی باشوری کوردستان زۆرێک لە گەنجانی ڕۆژهەڵات بە هۆی شادی و گردبونەوەیان لە شەقامەکاندا لە لایەن هێزەئەمنییەتی و جل وبەرگ ڕەشەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەست بەسەر کراون و چارەنوسیان هێشتا نادیارە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان