بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنج شەممە ۶ی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی «سلێن» سەربە هەورامان لەشاری سەوڵاوای مەریوان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەم شارەوە دەسبەسەر وگوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە.
«محەممەد ئەدوای و حەمید ئەدوای» ناونیشانی دەرکەوتووی ئەم دوو هاوڵاتییە کوردەی ناوچەی هەورامانە کەلەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لەڕێگەی گوندەکەیان دەسبەسەر کران وبەگوێرەی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئەگەری دەسبەسەری ڕێژەیەکی زۆرتر لەخەڵکی ئەم گوندە لەئارادایە بەڵام تابەئێستە زانیارییەکی ڕێک وپێک لەم بوارەدا بەدەستەوە نییە.
دوابەدوای پێشهاتەکانی ئەم دواییەی باشووری کوردستان ومژاری ڕیفڕاندۆم، شارۆمەندانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەمەبەستی پشتیوانی لەم بابەتە، گردبوونەوەی بەرفراوانیان لەشارە کوردنشینەکان پێک هێنا کەلەگەڵ دژایەتی وسەرکوتی چەکداری وئەمنییەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕووبەڕوو بوونەوە وجگەلە دەسبەسەری ڕێژەیەکی هێکجار زۆر لەشارۆمەندانی کورد، زۆربەی شارەکانیان بەهێزی چەکداری وکەلوپەلی شەڕ وکوو تۆپ وتانک وزرێپۆش میلیتاریزە کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان