نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی کورد

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ ماوەی ۲۰ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەری هاوڵاتییەکی کورد «محەممەد ڕووبینا» تێدەپەڕێ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە وهیچ زانییارییەک لەمەڕ چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

محەممەد ڕووبینا ۳۸ ساڵ تەمەن وخەڵکی گوندی چاڵی سوور سەربە ناوچەی سەرشیوی مەریوانە وناوبراو ئاژەڵداری ئەو گوندە بووە، کە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوانەوە دەسبەسەر کراوە گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم شارۆمەنددە دەسبەسەر کراوە خێزاندار وخاوەنی ۳ منداڵە. بنەماڵەکەیشی تائێستە لەچارەنووس وهۆکاری دەسبەسەری وشوێنی ڕاگیرانەکەی زانیاریان لەبەردەستدا نییە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

 

%d bloggers like this: