بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دوابەدوای بەڕێوەچوونی ڕیفڕاندۆمی لەباشووری کوردستان وخۆشی وشادی خەڵک ، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانلەشارەکانی ڕۆژهەڵاتی کودستان دەستیان داوەتە ڕەشبگیری وپەلاماری خەڵک وبەدەیان کەسیان دەسبەسەر وبێ سەروشوێن کردووە وگواستویاننەتەوە بۆ شارە ناوەندەکان ولەژێر ئەشکەنجە ولێپرسینەوەی گراندان.
بەگوێرەی هەواڵەکە لەگوندی شیناوێی سەربە شاری پیرانشار شارۆمەنێک بەناونیشانی “محەممەد حسێن پوور بەتۆمەتی هەوڵدان بۆتێکدانی ئاسایشی گشتی دەسبەسەر کراوە ،هەروەها لەشاری مەریوان دەیان کەسیان لەپاش شادی وخۆشی دەربڕین بانگ کردووە وهەڕەشەیان لێکردوون و ژمارەیەکیشیان لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیتلاعات وسپای پاسدارانی مەریوان ڕاگرتووە وژمارەیەکیشیان گواستۆتەوە بۆئیتلاعاتی شاری سنە ولەژێر ئەشکەنجەی گراندا .
یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شاری مەریوان “وریا دڵ ئەنگیز” چەلاکی مەدەنی وژینگەپارێزە کەتائێستە هیچ زانیارییەک لەسەرچارەنووسی دیار نییە وناونیشانی کەسانی دیکەی دەسبەسەرکراو تائێستە ئاشکرا نەکراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


