ئێران بۆ دژایەتی باشووری کوردستان سنوورەکان دادەخا و مانۆری سەربازی بەرێوەدەبات

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، کۆماری ئیسلامی ئێران، بە مەبەستی نیشان دانی دژایەتی بۆ رێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، سنوورە ئاسمانیەکانی بەرەو رووی باشووری کوردستان داخستوە.هاوکات دەستی کردوە بە ئەنجامدانی مانۆرێكی سەربازی ، ئەوەش پێش بەرێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی.
مانۆڕەكەی سوپای سوپای پاسدارانی ئێران لە ۲ تا ٤ ی ڕەزبەر درێژەی دەبێت و لەسەر سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان‌و رۆژهەڵاتی كوردستان ئەنجام دەدرێت كە ناوچەكانی هەردوو شاری مەریوان‌و سنە دەگرێتەوە. هەر بۆ ئەم بابەتە، ئێستا روژهەڵاتی کوردستان بەشێوازێکی بەرچاو رەوشی نیزامی بەخۆیەوە گرتوە.
مەبەست لەو دوو هەڵوێستە یەکەم گووشار خستنە سەرباشووری کوردستانە کە لە ڕفرادۆم پاشەگەز ببنەوە، دوهەم تۆقاندن و ترساندنی گەلی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە خۆشی و شادی نیشان نەدەدەن و بەشداری لە شادی و خۆشی هاوڕەگەزەکانییان لە باشور نەکەن.
مانۆڕەكە لەكاتێكدایە، بڕیارە رۆژی 25 ( ۳ی ڕەزبەر )سێپتامبەر ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان ئەنجامبدرێت، كە ئێران بەو پرۆسەیە ناڕازییەو دژایەتی خۆی بۆ راگەیاندووەو داوای دواخستنی دەكات.
پێشتریش سوپای توركیا لەسەر سنووری باكووری كوردستان‌و هەرێمی كوردستان دەستی بەمانۆڕێكی سەربازی كرد، كە مانۆڕەكە تا 26 ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت، كە ئەو وڵاتەش دژی پرۆسەی ریفراندۆمی هەرێمی كوردستانە.
هەڵسوکەوتی ئەو دوو وڵاتە دژە لەگەڵ تەواوی پرنسیپە جیهانیەکان و بەهیچ شێوازێک مافی ئەوەیان نیە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی تر بکەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان