تۆپبارانی گوندەکانی باشووری کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

 بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سەرلەبەیانی ئەوڕۆ یەکی ڕەزبەری ۱۳۹۶ی هەتاوی، تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران،”ژوور،شووڕ وگه له ژير” هەڵکووتە لە ناوچەی باڵەکایەتی باشووری کوردستانیان کردە ئامانجی هێرشی تۆپخانەکانی خۆیان.
بەکوتەی هاوڵاتیانی ئەم گوندانە ،حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران کاتژمێر ۱۰ی سەرلەبەیانی بەشێوەی بەردەوام ئەم ناوچە گوندیانەی دەورووبەری کوێستانی “هەڵگورد”یان داوەتە بەر هێرشی تۆپخانەکانی خۆیان و۳باڵەفڕەی سپای پاسدارانیش لەئاسمانی ناوچەی باڵەکایەتی بە مەبەستی پشکنین گەڕاون وئەم هێرشانە تا ساتە وەختی بڵاوبوونەوەی ئەم خەبەرە درێژەی هەیە.
تۆپبارانی حکوومەتی ئیسلامی ئێران وبۆردمانی ئاسمانی لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە پەرەی ێپدراوە  بوە بەهۆی دڵەڕاوکێی هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە ولەنوێترین هێرشەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیا بۆ گوندەکانی شیلادزێ لەپارێزگای دهۆک، ۱۰هاوڵاتی گیانیانلەدەست دا کەناڕەزایەتی خەڵکی باشووری کوردستانی لێکەوتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان