ڕۆژنامەنوسێک و چوار چالاکی مەدەنی لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە دەستبەسەرکران

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ۲۰.۰۹.۲۰۱۷ کاتژمێر ۱۱، گرووپی ڕۆژنامەوانی ڕۆژ نیوز کە بە مەبەستی ڕووماڵکردنی ناڕەزایی خەڵک دژی سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ سلێمانی ڕۆشتبونە شەقامی سالم لە لایەن هێزەکانی باشووری کوردستانەوە دەست بەسەر کامێرا و کەرەسەی ڕۆژنامەوانیاندا گیرا و کامێراوان “محەممەد وەلی ” و چوار چالاکی مەدەنی دیکەیان دەستبەسەر کرد و ڕەوانەی ئاسایشی ڕزگاریان کردن.
جێگای ئاماژەیە کە مسعوود بارزانی پاش ساڵی ۲۰۱۳ بۆ یەکەم جارە کە بە مەبەستی بانگشەکردنی ڕیفراندۆمی باشووری کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە پێی یاسای رۆژنامەگەری هەرێم کوردستان، رۆژنامەنوسان ئازادن لە روماڵکردنی چالاکی گشتی، هەر مامەڵەیەکی پێچەوانەی ئەم بڕگەیە بێت، پێشێلکردنی یاسایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان