بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان کرێکارانی ئەم شارەوانییە کە لە بەشە جیا جیاکانی وەکوو خزمەتگوزاری وفەزای سەوزدا سەرقاڵی ئیش وکارن کەنێزیک بە ۲۰۰کەسن بۆماوەی چەندد مانگیکە نەدراوە،هەروەها پارەی تەئمینیشیان نەدراوە وبۆگۆڕینی بەڵگەی تەئمینەکانیان ڕووبەڕووی کێشە بوونەتەوە.بەگوێرەی هەواڵەکە حەقدەستی کارمەندەکانی ئەم شارەوانییەیش بۆ ماوەی ۳مانگە مووچەیان پێنەدراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە حەقدەستی کرێکارانی بەشەکانی خزمەتگوزاری وفەزای سەوزی شاری بۆکانیش لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ۳مانگی تەواوە حەقدەست وپوانەکانی دیکەی کاریان وەرنەگرتووە.
جێگەی باسە سیاسەتی برسی کردن وگوشار بۆسەرخەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەمەبەستی پێملکردن و تەسلیم کردنیان لەوپەڕی خۆیدایە ودەیهەوێ بەم شێوازە پتر بەرەوە ویستە قڕێژەکانی خۆی ڕایان بکێشێ وهەرچەشنە هەناسە ودەنگ هەڵبڕینێکی ناڕەزایەتیانەیان تێدا بخنکێنێ،کەئەم چەشنە سیاسەتە پتر لەسەر چین وتوێژە هەژار ونەدارەکانی کۆمەڵگایە کەبە زەحمەتی وڕەنجی بێ وچان تەندرووستی وژیانی خۆیان دەخەنە بن مەترسییەوە بۆ تەندرووست ڕاگرتنی کۆمەڵگا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان