کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەرەشەکانی ئێران، تورکیە و عێراق بە مەبەستی درێژە دانی سیاسەتی ئینکار و خۆسەپاندن ، سەرەرۆیی و داگیرکاریانەی خۆیانە، بێ بەریە لە هەموو جۆرە پشتگیریەکی یاسایی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەرەشەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان ( عێراق و ئێران و تورکیا ) لە دژی رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان وەک دوایین کارتی گوشاری سیاسەتی داگیرکەرانەی ئەو دەوڵەتانە لە هەمبەر گەلی کورد دەزانێت، جیا لەوە چاوسوورکردنەوە و هەڕەشەی دەست تێوەردانی نیزامی لە لایەن ئەو دەسەڵاتانەوە بە ژێر پێنانی پرنسیپ و پێشێلکاری گەورەی مافە نەتەوەییە دان پێدانراوەکانی جارنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە پەیوەندی بە مافی خۆبەڕێوەبەری گەلان و وڵاتان دادەنرێت.
هاوکات لە گەڵ بەرێوەچوونی ( رێفراندۆم) گشت پرسی لە باشووری کوردستان، دەسەڵاتەکانی ئێران، عێراق و تورکیە خێرا کاردانەوەی نەرێنیان لە خۆیان نیشان دا و هەڕەشەی نیزامی و بەکارهێنانی هێزیان لە دژی ئەو بەشە لە کوردستان کردووە، دژکردەوە و بەرچەکردار گەلێک کە تەنیا بۆ رەوای دان بە سیاسەتی دژی مرۆیی ئەوانە.
ئەو هەرەشانە لە کاتێک دان کە دەوڵەتانی ئێران و تورکیە خۆیان بە شێکی گەورە لە خاکی کوردستانیان داگیر و کاول کردووە و ئەو حکومەتانە رۆژانە کۆمەڵگای کوردستان لە باکوور و رۆژهەڵات قوربانی سیاسەتی سیستماتیکی سەرکوت کارانە و ئاسمیلاسیۆن و سەرەرۆیانە و دژ مرۆییانەی خۆیان دەکەن.
هەرەشەی ئەو وڵاتانە لە باشووری کوردستان زیاتر بە هۆکاری ترس و دڵەڕاوکێ لە کاریگەربوونی رێفراندۆم لە سەر گەلی کورد لە بەشەکانی تری کوردستانە کە ژێر دەستی ئەو دەوڵەتانە دان، رێفراندۆم بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان دەتوانێت گۆڕانکاری بنەڕەتی و بێ گەڕانەوە بۆ دۆخی پێشوو بە سەر رۆژهەڵاتی ناوەراست دا بهێنێت و دەستپێک و تاپۆشکاندنێک بێت بۆ سەربەخۆیی نەتەوەکان لە ناوچەکەدا.
جیایی خوازی لە سەر مافی سروشتی و بێ ئەم لاوئەولای گەلی کوردستان بۆ سەربەخۆیی، هەروەها مافە ناو نەتەوەیەکانیش ئەوەیان پەسەند کردووە و پێداگری لە سەر دەکەن، بە جۆرێک کە ئەو رێفراندۆمە ی باشووری کوردستان هیچ کات نایەتە خانەی پێچەوانەی پرنسیپە پەسەند کراوە جیهانیەکان و بەڵکوو تەواو لەو چوارچێوەیەدایە.
ئەسڵی مافی نەتەوەکان بۆ دیاری کردنی چارەنووسی خۆیان کە لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە باسی لێوە دەکات کە رێز لە یەکسانی و مافی بەرامبەر بگیردرێت و سروشتی و یاساییە کە یەکسان کەڵک وەرگرتن لە دەرفەتەکان بۆ گەلان مافی ئەوەیان هەیە کە دەسەڵات و سەروەری سیاسی ناونەتەوەیی خۆیان بە بێ هیچ زەخت و دەستێوەردانی دەرەکی هەڵبژێرن.
هەر وەک هەموو لایەن ئاگادارن دادگای ناونەتەوەییی ئاماژە بەوە دەکات کە ( یاسای گشتی ناونەتەوەییی هیچ رێگر نیە لە بەر دەم راگەیاندنی سەربەخۆیی گەڵان) هیچ یاسایەک و شەرایەتێکی ناونەتەوەیی بەربەست نیە و تەنانەت بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانیش یا هەر شتێک لەم پەیوەندییەدا بوونی نیە کە بەرێوەچوونی رێفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستانی قەدەغە و رەد کردبێتەوە.
ئەوەی بە ناوی (یەکپارچەیی خاک ) ئاماژەی پێکراوە تەنیا دەگەرێتەوە بۆ چوارچێوەی ئەو وڵاتانە و بۆیە ناکرێ وڵاتێکی نیمچە سەربەخۆیی وەک باشووری کوردستان لە مافی سەربەخۆیی تەواو بێبەش بکرێت بە ناوی پاراستنی تەواویەتی خاکی وڵاتێک.
هاوکات لە گەڵ پەنا بردنە بەر دادگای ناونەتەوەیی لە پەیوەندی بە سەربەخۆیی دا کە گشت پرسی دەستپێک دەبێت بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی، بێشک هەر ئەو پرۆسەیە دەکەوێتە ژێر چاوەدێری ئەرێنی و ورۆی یاسا و دادگای ناونەتەوەییی.
وەک دەزانین لە ۵۳ رێفراندۆم کە لە ساڵی ۱۹۹۱ تا ئەمڕۆ بەرێوەچوون ۲۶ دانەیان بە بێ رازی بوونی دەوڵەتی ناوەندی ئەو وڵاتانە بوون. لە گەڵ ئەوەی دا کە ئەو رێفراندۆمانە لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکار رەواییان نەبووە بگرە بە توندترین شێوەش دژایەتیان کراوە.
لە ئەگەری ئەوەی کە ئاکامی رێفراندۆمی باشووری کوردستان لە خزمەتی سەربەخۆیی دا بێت ،هەنگاوی دوایی دەبێت بە دانوستاندن لە گەڵ بەغدا و دەسەڵاتی عێراق، بێ گومان ئەگەر کوردستان دوای وتووێژ هەر سوور بێت لە سەر سەربەخۆیی، لە قۆناغی یەکەم دا بەرێوەچوونی رێفراندۆم بە مەبەستی سەربەخۆیی لە گەڵ یاسا ناونەتەوەییی کان دژایەتی نیە و هەنگاوێکی تەواو یاسایی و هاوتەراز لە گەڵ ئەو مافە سروشتی و گەردوونیانەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بە لەبەر چاو گرتنی یاسایی ناونەتەوەییی لە پەیوەندی بە مافی سەربەخۆیی نەتەوەکان، هەروەها مافی سروشتی و یاسایی کوردستان لە پەیوەندی بە سەربەخۆیی، هەرەشەکانی ئێران و تورکیە بە سیاسەتی دەست تێوەردان و کێشە دروست کردن دەزانێت و بە تووندترین شێوە شەرمەزاری دەکات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەروەها داوا لە گەلی کوردستان و هاوکات داو ا لە کۆمەڵگای ناونەتەوەییش دەکات، هەموو هەوڵی خۆیان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەرەشەکانی وڵاتانی ئێران و تورکیە و عێراق بە کار بهێنن.
هەر لەو پەیوەندیەش دا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە هەموو هێز و لایەن و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان، کۆی ڕێکخراوە مەدەنی و سینفیە کان… دەکات کە پشتیوانی رەوا لە مافی میللی_دێموکڕاتیک خۆیان چالاک بن و ببن بە پشتیوانیەکی بەهێز بۆ باشووری کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان