گەنجێکی ۲۷ ساڵ تەمەنی سەقزی لەڕێی پەت هەڵخستن بۆخۆوە ،کۆتایی بەژیانی هێنا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەوی سێشەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی کەسێک بەناونیشانی “ناسر محەممەدپوور” وخەڵکی شاری سەقز لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ،پەتی بۆخۆی هەڵخست وکۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە،ناوبراو دانیشتووی شارۆچکەی زاگرۆسی شاری سەقز وپاش گەیشتنی هێزە یارمەتی دەرەکان ئاسەوارێکی ژیان وزیندوو بوونەوەی تێدا بەدی نەکرا وتەرمەکەیشی گوازرایەوە بۆ ساردخانەی ئەوشارە وتائێستە هۆکاری خۆکوژیەکەی ئاشکرا نەکراوە.
جێگەی باسە کەخۆکوژی یەکێک لەگەورەترین خەسارە کۆمەڵایەتییەکانە وتائێستە لەلایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕێ چارەیەکی بۆ نەدۆزراوەتەوە وڕۆژ لەگەڵ ڕۆژیش ئەم دیاردەیە لەهەڵکشاندایە وبەپێی ئەو ئامارانەی بەدەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ کەوتوون لەسەرەتای ساڵەوە تائەم ساتە وەختە ۱٦ڕووداوی خۆکوژی ژنان و۲۲ ڕووداوی خۆکوژی پیاوان تۆمار کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان