ئێعدامی گەنجێکی کوردی خەڵکی «ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا» لەڕۆژهەڵاتی کوردستان+وێنه‌

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەوڕۆ سێ شەممە ۲۱ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی گەنجێکی ۲۷ ساڵ تەمەن لەپێش چاوی گشتی ئێعدام کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکەئەم زیندانییە بەتۆمەتی کوشتنی کچێکی گەنج لە گوڵانی ۹۶ لەئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا (اسلام آبادغرب) لەشارەکانی پارێزگای کرماشان دەسبەسەرکرابوو.

ڕێکەوتی ۱۲ی گوڵانی ۹۶، بەرانبەر بە بانکی «رفاە کارگران» لەناوەندی شاری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا دایک وکچێک لەلایەن گەنجێکەوە کەوتنە بەر هێرشی چەک کە کچەکە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک کوژراو دایکیشی کەبەگرانی بریندار ببوو گوازرایەوە بۆنەخۆشخانە.

لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەئەم زیندانییە خوازیاری کچەکە بووە وکەبەهۆی دژایەتی کردنی کچە لەگەڵ بنەماڵەکەی بڕیاری کوشتنی داوە.

جێگەی باسە کەسیاسەتی ئێعدام لەپێش چاوی گشتی خەڵک لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە جێبەجێ دەکرێ کەنەتەنیا ڕۆڵی لەکەم کردنەوەی تاوان نەبووە بەڵکوو توندوتیژی هەڵکشاندووە وهەستی مرۆڤ بوونیش لەناو دەبات وئەمە لەکاتێکدایە کەئەم کردەوەیە لەگەڵ پەیماننامە وگرێبەستە نێودەوڵەتیەکاندا هاتەریب نییە ولەڕوانگەی ئەخلاقییەوە ئەم چەشنەهەڵسوکەوت وسیاسەتانە لەگەڵ بنەمای مرۆڤ بووندا دژوازی هەیە.

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان