لە ناوچەی سەوزەی قەڵخانی کرماشان هێزی ئینتزامی هاووڵاتیێک دەکوژن

بە گوێرەی ڕاپۆرتێک کە بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕێکەوتی شەمە ۱۹ی خەرمان ۱۳۹٦هەتاوی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بیانوی هەبونی مادەهۆشبەرەکان هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتێکی ناوچەی سەوزەی قەڵخانی .

بەپێی هەواڵەکە پاش ئەوەی کە ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی بە بێ مۆڵەتی دادوەر هەڵدەکوتنە سەرماڵی هاووڵاتی حەمید نادری وتێکهەڵچوون بەربەرەکانێی لە نێوان ئەوهێزانە و حەمید دێتەئاڕاوە و لە ئاکامدا حەمید نادری لەبەرهەیوانی ماڵەکەیەوە دەخرێتەخوارەوە و گیانی لەدەست دەدات .

شایانی باسە بەبێ مۆڵەتی دادگا و هەڵکوتانەسەرماڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە وەک نەریتێکی دایمی لێهاتوە و بێ لێپرسینەوە و ئیزنی دادگا و یاسا هاووڵاتی سزادەدرێت و دەکوژرێت .

ئەمە دیسان سەلمێنەری ئەو ڕاستیەیە کە ڕۆژانە کۆڵبەران و کاسبکارانیش دەدرێنەبەر دەسڕێژ و دوا نمونەی ڕووداوەکەی چەند ڕۆژ بەرێی شاری بانە بوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاند.

کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان