بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەدرێژەی هێرش هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەواڵەکانی خەڵک لەهەمبەر بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لەکرماشان پێتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندد کەسێک دەسبەسەرکراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەرێمییەکان لەشاری کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆمەڵێک لە شارۆمەندانی کرماشانیش لەهەوڵی ئەوەدابوون بۆپشتیوانی لەدیکەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گردبوونەوەیەکی مەدەنی وبەدوور لەتوند وتیژی بەڕێوە ببەن، کەلەگەڵ هێرش وپەلاماری هێزەکانی حکوومەتدا ڕووبەڕوو بوونەتەوە،کەلەئەنجامدا چەندد کەسێک دەسبەسەر کراون کەناونیشانی چەندد کەس لەچالاکانی دەسبەسەرکراو بەم شێوەیە:
فەرزاد سەفەرە، شاعیر وچالاکی کەلتووری، فوئاد موزەفەری ڕەخنەگری ئەدەبی، چالاکی کەلتووری، ئەرسەلان عەباسی ژەنیاری تەنبوور،چالاکی کۆمەڵایەتی، شەهریارتەهماسبی ،چالاکی کەلتووری کۆمەڵناسی کرماشانی.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی شاری کرماشان پێتەختی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوتوویانە کەلەکاتی هەوڵدان بۆ بەڕێوەبردنی ئەم گردبوونەوەیە، هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی پەلاماری خەڵکیان داوە و چەندد کەسێکیان لێ دەسبەسەر کردوون.
جێگەی ئاماژەیە کەگردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین لەشاری سنە بەمەبەستی پشتیوانی وهاودەنگی لەگەڵ ناڕەزایی دەربڕینی گەلی کورد لەدیکەی شارەکانی کوردستان بەڕێوەچبوو کە لەوێیشدا کۆمەێک لەناڕازیان دەسبەسەرکراون.
جێگەی باسە ناڕەزایی دەربڕینی خەڵکی شاری بانە لەهەمبەر کوشتنی کۆڵبەران، بەشێک لەناوچەکان وشارەکانی دیکە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆوێنە سەقز ومەریوانی گرتەوە ودوێنێ سەرلەئێوارە هاوڵاتیانی شاری سنەیش بۆپشتیوانی لەم جوڵانەوەی ناڕەزایی دەربڕینە هەستانە سەرپێی وئەرکی مرۆیی خۆیان بەجێ گەیاند.
جێی بیرهێنانەوەیە کەکۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە وبەشێوەگەلی تەواو نامرۆڤانە کۆڵبەران وکاسبکارانی کورد دەکوژێ وژیانیان لێ وەردەگرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان