دەسبەسەرکراوانی سنە وبانە: ۱۸ کەس ئازادکران ۲٤ کەسیش لەبن لێکۆڵینەوەدان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان،لانیکەم ۲۰هاوڵاتی ناڕازیان دەسبەسەر وگواستنیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
لەبانەیش لەکۆی ئەو ۲۲دەسبەسەرکراوەی ئەم دوایانە، ۱۸کەس ئازادکراون و٤کەس هێشت لەبن لێکۆڵینەوەدان.

پێنجشەممە ۷ی سیپتەمبەری ۲۰۱۷، کۆمەڵێک لەچالاکان ودانیشتوانی شاری سنە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەنیشانەی پشتیوانی لەکۆڵبەران لەگۆڕەپانی ئێقباڵ دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین کەلەئەنجامدا لانیکەم ۲۰ کەس دەسبەسەرکران.

ناوەندی دیمۆکڕاسی ومافی مرۆڤی کوردستان لەم پێناوەدا هێناویەتی هێزە ئەمنییەکان نێزیک بە ۲۰چالاکی مەدەنی بۆ وێنە ” موزەفەر ساڵح نیا”، “سەیدخالیدحسێنی”، “زۆراب جەلالی” وکۆمەڵێکیتر لەچالاکانی مەدەنی وکرێکاری لەسنەیان دەسبەسەر ولەگەڵ خۆ بردویانن.

یەکەمین گردبوونەوە لەڕۆژی ۱٤ی خەرمانان لەبانە هاتە ئاراوە ولانیکەم ۲۲هاوڵاتی بانەیی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون کەبەپێی دواین هەواڵی گەیشتوو ،۱۸کەس لەم تاقمە ئازادکراون کە “جەلال ساوان” و “ئەحمەدشەفیعی”دوو کەس لەوانە بوون. ٤دەسبەسەرکراو هێشتا لەگرتووخانەی سپا لەبانە لەبن لێکۆڵینەوەدان کەناونیشانیان تابەئێستە ئاشکرا نەبووە.

ناڕازیان لەگردبوونەوەکانیاندا بەرانبەر بەکوشتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە چەکدارە وسنووریەکانی ئێران دژکردەوەیان نیشان دا وخوازیاری ڕاوەستانی کوشتاری کۆڵبەران وهێنانە ئارای هەلی کار لەهەمبەر کۆتایی پێ هێنانی پیشەی کۆڵبەری بوونە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان