خۆسووتاندنی ژنێکی کورد لە شاری “جوانڕۆ”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ، لە ڕێکەوتی ۱۳ خەرمانانی ۱۳۹٦ هەتاوی ، ژنە گەنجێک بە هۆی خۆسووتاندنەوە گیانی لە دەستدا.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە “گەلاوێژ وەیسی” خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتوی “ڕوانسەر” بوە کە خاوەنی خێزان و دوو منداڵ بوە.ناوبراو بە هۆی کێشەی خێزانەوە دەستی دایە خۆسووتاندن و کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە بە هۆی زۆر بوون و کەڵک وەرگرتنی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و بەرز بوونەوەی ئاستی هۆشیاری خەڵک لە مەڕ ئەستم و زۆڵمێک کە لە لایەن دەزگای دەسەڵاتەوە دەسەپێندرێت و بە تایبەت لە مەڕ ژنان بێ هیوای و بێ دەرەتانی بە تایبەت ژنان هاندەدرێن بەرەو خۆکوشتن .

ئەم هۆکارگەلە ڕۆڵێکی سەرەکیان لە خۆکوژی تاکی کۆمەڵگا لە ئێران و بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە .
جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە ڕێژەی خۆکوژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ۲۰ژن و ۲۱ پیاو لە خۆ دەگرێت .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان